لیژنه‌ى یاسایى: 120 پڕۆژه‌ یاساى خولى پێشووى په‌رله‌مان ماونه‌ته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د عه‌نووز سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، په‌رله‌مان به‌ بڕیارێك حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر پابه‌ند به‌ ناردنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2022 ده‌كات. ئاشكریشى كرد 120 پڕۆژه‌ یاساى خولى پێشوو بۆ ئه‌م خوله‌ ماونه‌ته‌وه‌.

محه‌مه‌د عه‌نووز سه‌رۆكى كاتى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه‌، په‌رله‌مان ئێستا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارێك بدات تا حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى مسته‌فا كازمى پابه‌ند بكات به‌ ناردنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2022 .

عه‌نووز ده‌ڵێ، "ده‌ستوور رێگریى له‌وه‌ ناكات حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ به‌ په‌رله‌مان بدات".

له‌ هه‌مان لێدوانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات له‌ خولى پێشووى په‌رله‌مانه‌وه‌ 120 پڕۆژه‌ یاسا ماونەته‌وه‌ كه‌ هه‌موویان په‌یوه‌ندیان بارودۆخى ئابوورى وڵات و بژێوى هاووڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌.

بودجه‌ى ساڵى 2021 له‌ 31ى ئادارى هه‌مان ساڵ په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵ تا ئێستا چاره‌نووسى دیار نییه‌، هه‌ر چه‌نده‌ په‌رله‌مان چه‌ند جارێك داواى ره‌وانه‌كردنى كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین