وەزارەتى کشتوکاڵ شەش بڕیار لە پێناو بڵاونەبوونەوەى نەخۆشى تاى خوێن بەربوون دەرکرد تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا، بۆ ڕێگریکردن لە بڵابوونەوەى نەخۆشى تاى خوێن بەربوون شەش بڕیار دەدات.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لە (28/نیسان/2022) بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە، "شەش ڕێکاری گرنگ دەگرێتەبەر بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون."

 لە پێناو ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان، کە ئێستا لە هەندێ لە پارێزگاکانی عێراقی فیدرال بڵاوبۆتەوە، ئەم شەش بڕیارەى داوە:

یەکەم/ پێویستە سەربڕین لە سەربڕخانە فەرمیەکان بێت و بەپشکنین و مۆری فەرمی ڤێتێرنەری بچێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر رێگاکان و لاکۆڵانەکان قەدەغە بکرێت .

دووەم/ پشکنینی ئاژەڵەکان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بەمەبەستی دڵینابوون لەتەندروستی ئاژەڵەکە ئەنجامبدرێت.

سێیەم/ پێویستە ڕێکارە تەندروستیەکان بۆ پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و کەلوپەلی سەربڕین لەسەربڕخانەکاندا رەچاوبکرێت .

چوارەم/کەرەنتیەنەکانی ئاژەڵی لە مەرز و فرۆکەخانەکاندا پێویستە پشکنینی وورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکەن کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی ئاژەڵەکان .

پێنجەم/ وەزارەتمان ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێن بەربوونە، لە نێوان ئاژەڵەکان، وە ئەم هەلمەتە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت .

شەشەم/ کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بەشێوەی نافەرمی لە سنورەکانی دەرەوە و نێوان هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەروەها رێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی کە نەخۆشی تای خوێن بەربوونی تێدا بلاوبۆتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین