هۆڵەندا  جەخت لە پشتیوانیکردنى جووتیارانى هەرێمى کوردستان دەکاتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

هەردوو وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگی گەشەپێدانی هۆڵەندا سوپاسى ئەو وڵاتە دەکرد، کە بەردەوام هاوکاربوونە لە هێنانى ئامێرى مۆدێرن بۆ جووتیارانى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ هەینى (29/نیسان/2022) بێگەرد تاڵەبانى وزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو، لە ناحیەی رۆڤیا بەیاوەری عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، پێشوازیکرد لە لیشیە شراینماخەر، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگی گەشەپێدانی هۆڵەندا.

وەزارەت کشتوکاڵ لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەدیدارەکەدا باس لەبەرەو پێشچونەکانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری و سامانی ئاژەڵ و پەلەوەری کرا، لای خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی سوپاسی پشتیوانیەکانی وڵاتی هۆڵەندای کرد، کە هاوکاربوونە لە هێنانی کەل و پەلی کشتوکاڵی سەردەمیانەو شیاندن و راهێنان پێکردن بە جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کەسانی شارەزا و ئەزمونی راوێژکاری خۆیاندا."

لیشیە شراینماخەر، لەگەڵ ئەوەى خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشکەوتنانەی هەرێمی کوردستان لە رووی کشتوکاڵ و ئاودێری بەخۆیەوە بینیوە، "بەڵێنی پشتیوانی و هاوکاری وڵاتەکەی بۆ جوتیاران و هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە."

هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شاندی میوان به یەكەوه سەردانی پڕۆژەی کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی چبس و فینگەریان کرد، کەلە لایەن وەبەرهێن و جوتیاری نمونەیی بەشار ئاغا دروستدەکرێت بەهەماهەنگی وڵاتی هۆڵەندا لە دابینکردنی کەل وپەل و ئامێرەکانی کارگەکە، ئەم پڕۆژەیە تەنها پەتاتەی پیشەسازی خۆماڵی بەکاردەهێنێ و بەشێکی زۆری کارەکانی تەواو بووە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین