شارەوانی هەولێر: پێدانی جەژنانە بە کرێکارانی خزمەتگوزاری ئارەزومەندانەیە کوردستان- عێراق

لاڤین عومەر: نوچەنێت

سیامەند کەریم گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەڵێت: پێدانی جەژنانە بە کرێکارانی خزمەتگوزاری، بە زۆر نییە، بەڵکو ئارەزومەندانەیە، هیچ کرێکارێک بۆی نییە داوای جەژنانە بکات، ئەگەر داواش بکەن دەتوانن نەیاندەنێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممەی(28/نیسان/2022) سیامەند کەریم گووتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەربارەی پارەی جەژنانەی کرێکارانی خزمەتگوزاری، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت رایگەیاند، "وەکو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەوەمان دوپات کردووەتەوەو راگەیاندووە، کە داوامان لە هاوڵاتیان کردووە زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا بکەن، پێدانی جەژنانە بە کرێکارانی خزمەتگوزاری، بە زۆر نییە، بەڵکو بە ئارەزومەندانەیە، ئەوان ناتوانن داوا بکەن، هیچ کرێکارێک بۆی نییە داوای بکات، داواش بکات تۆ دەتوانی نەیدەیتێ، بەڵام خەڵکانێک هەیە کە خوا پێداوە خەڵکانێک هەیە کە حەز دەکەن خۆیان  هاوکارییان بکات و بیانداتێ، ئەمە دیاردەکەیان وا لێکردووە هەموو ساڵێک لە جەژندا خۆیان بەدوای ئەمەدا بڕۆن".

سەبارەت بە گلەیی هاوڵاتیان ئەو گوتە بێژە دەڵێت "راستە ئێمە لە هەندێک شوێن سکاڵامان بەدەست گەیشتووە، کە هاوڵاتی هەبووە دەڵێت هەزار دینارم داوەتێ رازی نەبووە داوای(5000) هەزاری کردووە، ئەگەر نەشمدەیتێ ئەوا ئیتر زبڵەکەتان پاک ناکەمەوە، یاخود ئاماژەیەکیان لەسەر زبڵدانەکە، یا دیواری ماڵەکە کردووە، کە بەحساب ئەم ماڵە پارەی نەداوەو زبڵی کۆناکرێتەوە، ئەمانە هیچی یاسایی نین هەر هاوڵاتییەک یەکێک لەو کاردانەوانەیان بینی لە کرێکارانی خزمەتگوزاری، دەتوانێت راستەوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی یاخود سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرەوە سکاڵا تۆمار بکات، زۆر بە دڵنیاییەوە ئەم کۆمپانیایەو کرێکارەکەش توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین