بارەگاى بارزانى: لە نێوان سەرۆک بارزانى و موقتەدا سەدر ئەوپەڕى متمانە هەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بارەگاى بارزانى لەسەر پەیوەندی سەرۆک مەسعود بارزانى و موقتەدا سەدر ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، "ئەگەر ئاماژەیەكیش بۆ كەمبوونی جموجۆڵی سیاسی هەبووبێت ئەوە لەبەر ڕەچاوكردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بووە."

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (29/نیسان/2020) بارەگاى بارزانى لەسەر بڵاوبوونەوەى دەنگۆیەک لە مارەیەک مێدیاى عێراقى و کوردستانى لە روونکردنەوەیەدا دەڵێت، "ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی، لە نێوان سەرۆك بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانە و پەیوەندیی زۆر باش هەیە."

دەقى ڕوونكردنەوەکەى بارەگای بارزانی:

لە ژمارەیەك میدیای عێراقی و كوردستانی هەواڵێكی ناڕاست بڵاو كراوەتەوە كە گوایە سەید موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندییەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی ناداتەوە.

لێرەدا بۆ ڕای گشتیی عێراق و كوردستان ڕوونی دەكەینەوە كە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەكی نیە و دوورە لە ڕاستی. لە نێوان سەرۆك بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانە و پەیوەندیی زۆر باش هەیە. ئەوانەشی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاو دەكەنەوە ئامانجیان داپۆشینی شكست و دواكەوتنیانە لە پڕۆسەی سیاسی.

ئەگەر لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیەكیش بۆ كەمبوونی جموجۆڵی سیاسی هەبووبێت ئەوە لەبەر ڕەچاوكردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بووە.

بارەگای بارزانی

29ـی نیسانی 2022

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین