كەناڵی موكمیلینی سەر بە ئیخوان موسلمین پەخشەكانی لە توركیا راگرت
نوچەنێت:
ئێواری دوێنێ هەینی (29/نیسانی 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە، كەناڵی موكمیلینی سەر بە ئیخوان موسلمین دوای نزیكەی هەشت ساڵ کارکردن، لە راگەیێندراوێك بەشێوەیەكی فەرمی پەخشی كەناڵەكەی راگرت و سوپاسی توركیای كرد كە ماوەی هەشت ساڵە میوانداری كردوون و رێگەى داوە بەرنامەكانیان لەسەر خاكی ئەو وڵاتە پەخش بكەین.
لەبەشێكی تری راگەیێندراوەكەی كەناڵەكە هاتووە، ئێمە هەر لەسەرەتای دەستپێكردنمانەوە سووربووین لەسەر ئەوەی دەنگی راستەقینەی دەستگیرکراوان و ستەملێكراوان بین.
ئەوەش لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی كەناڵی موكمیلین بڕیاری داوە پەخش و ستۆدیۆ كارەكانی بگوازێتەوە دەرەوەی توركیا، بۆ ئەوەی سەر لەنوێ لە هەموو گۆڕەپانەكانی جیهان دەست بەكار بكاتەوە.
سەبارەت بە هۆكاری داخستنەكەش، كەناڵەكە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە، ئەو ماوەیەش كە لە توركیا پەخشی بەرنامەكانیان كردووە، بە دەرفەتیان زانیووە لەو وڵاتە كارەكانی خۆیان بكەن.
لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو كەناڵە ئۆپۆزیسیۆنەكانی توركیا بڕیاری راگرتنی بەرنامەكانی خۆیان داو جەختیان لەسەر پابەندی بە پەیماننامەی شەرەفی راگەیاندن كردەوە، پاشان زمانی راگەیاندنیان بەرانبەر میسر خاوكردەوە، كە پێشتر زۆر توند بوون.
پێشتر سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر چەند جارێك رایگەیاندوە، "بۆ رێگەخۆشكردن بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا دەبێت ئەو راگەیاندنانەی قاهیرە بە راگەیاندنی دژی دەزانێت دایان بخات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment