ئەمڕۆ لیژنەى باڵاى بینینى مانگ لە هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئێوارەى ئەمڕۆ لیژنەى باڵاى بینینى مانگ ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنى یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان.

ئەمڕۆ شەممە (30/نیسان/2022) نەبەز ئیسماعیل که‌مال وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى بە کوردستان 24ى ڕایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە لیژنەى باڵاى بینینى مانگ کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنى یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان.

 وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف ئاماژەى بەوەکردبوو، ئەگەر ئەمڕۆ مانگ بیندرا، ڕۆژی یەکشەممە دەبێتە جەژن، بەڵام ئەگەر نەبیندرا ئەوا مانگی ڕەمەزان سی ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی دووشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان.

نەبەز ئیسماعیل ڕاشیگەیاند، لیژنەی باڵای بینینی مانگ، ئەمڕۆ بانهگێشتى دەزگاکانى ڕاگەیاندیان کردووە بۆ كاتژمێر (6:30)ـى ئێوارە، دواى چاودێریکردنى پرۆسەى بینینى مانگ، لیژنەکە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئەنجام دەدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین