وەزارەتى تەندروستى (18) ڕیکار و بڕیارى دەرکرد
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (30/نیسان/2022) وەزارەتى تەندروستى چەند ڕیکار و بڕیارى ڕاگەیاند و تێیدا دەڵێت، "له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رده‌وامبون و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ڕۆژانی پشوی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێكارانه‌ی خواره‌وه بكرێت".
دەقى رێکار و بڕیارەکانى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
1. دانانی لێژنه‌ی به‌دواداچون له‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و نه‌خۆشخانه‌كان.
2. بۆ هه‌ركارێكی پێویست و له‌نه‌كاو پێویسته هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندی هه‌بێت.
3. له‌كاتی پێویستدا كۆگاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی كراوه‌بن له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان.
4. پابه‌ندبونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشته‌جێی دێرین و خولاو و په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌به‌رده‌وامی ئێشكگری.
5. هاتنه‌ژوره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ته‌نها له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌كان ده‌بێت.
6. ئاماری ڕۆژانه ده‌بێت له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێر له‌ڕێگای په‌یوه‌ندی له (8) ی به‌یانی تاكو (8) به‌یانی ڕۆژی دوایی ڕه‌وانه بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌راتیه گشتیه‌كان.
7. ڕۆژانه فۆرمی تایبه‌ت به ئاماره‌كان ڕه‌وانه بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان.
8. ئاماده‌باشی بۆ ئه‌مبولانس و دابینكردنی گاز و به‌نزین و سوته‌مه‌نیه‌كان بكرێت.
9. به‌دواداچونی به‌رده‌وام بۆ پڕۆژه‌كانی خاوێنكردنه‌وه و دابینكردنی خۆراك بكرێت.
10. هێڵه‌كانی مۆبایلی به‌رپرس و (مستلم)ی به‌شه‌كان كراوه بێت و وه‌ڵام بدرێته‌وه.
11. نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن و نۆرینگه ده‌ره‌كیه‌كان كراوه‌بن و هه‌مو سه‌ردان و زانیاریه‌كان تایبه‌ت به نه‌خۆش تۆمار بكرێت.
12. سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی چاره‌سه‌ری كیمیاوی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه پێویسته به‌شێوه‌ی ئێشكگری كراوه بێت.
13. سه‌نته‌ره‌كانی شوشتنی گورچیله پێویسته به‌شێوه‌ی ئێشكگری كراوه بێت.
14. تیمه‌كانی فریاگوزاری و هێڵی (122) به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌شێوه‌ی (24) كاتژمێری وه هۆبه‌ی پزیشكی فریاكه‌وتن خشته‌ی دابینكردنی تیمه‌كانی داده‌نێت بۆ شوێنه‌كانی پێویست و گه‌شتیاری.
15. تیمه‌كانی (پشكنینی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان و نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی) به‌رده‌وام بن له به‌دواداچونه‌كانیان به‌شێوه‌ی ئێشكگری.
16. پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان به‌رده‌وام بێت.
17. به‌رده‌وام بون له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی پشكنینی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ری.
18. دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ پێدانی ڤاكسین له ڕۆژانی پشو له‌كاتی پێویست.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment