لیژنەى باڵاى بینینى مانگ: سبەى تەواوکەرى مانگى ڕەمەزانە کوردستانی

نوچەنێت:

لیژنەى باڵاى بینینى مانگ سەر بە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى ڕایدەگەیێنێت، بە هۆى نەبنینى مانگ، سبەى یەکشەممە تەواوکەرى مانگى ڕەمەزانە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (30/نیسان/2022) لیژنەى بینینى مانگ لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لەلایەن د. پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى خوێندرایەوە، تیێدا هاتووە، ئەمڕۆ (30/نیسان/2022) لیژنەى باڵاى بینینى مانگ لە دیوانى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى مانگ بەهەماهەنگى لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاى هەولێر و ئیدارە سەربەخۆکان، بەمەبەستى دیاریکردانى یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز کۆبووەوە.

لیژنەى بالاى بینینى مانگ ئەوەشى خستەڕوو، لەبەر نەبوونى بەڵگەى شەرعى پێویست، دەرکەوت کە مانگ لە هەرێمى کوردستان نەبیندراوە، بۆیە لیژنەى باڵاى بنینی مانگ ڕایدەگەیێنێت، کە سبەى یەکشەممە (1/ئایار/2022) تەواوکەرى مانگگى ڕەمەزانى پیرۆزە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ڕۆژى دووشەممە (2/ئایار/2022) یەکەم ڕۆژى جەژنى پیرۆزى مانگى ڕەمەزانە، لە خواى گەورە دەپاڕێنەوە ڕۆژوو و خواپەرستى هەموو لایەک قبووڵى کردبێت و بە ناوى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى و یەکێتیى زانایانى کوردستان پیرۆزباییەکى گەرم لە خەڵکى کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەى شەهیدان دەیکەن."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین