به‌ مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ چه‌ند مووشه‌كێك هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ شارى ئه‌نبارى رۆژئاواى عێراق كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه‌كانى هێرشه‌كه‌ نییه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 30ى نیسانى 2022 به‌ چه‌ند مووشه‌كێك هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگاى ئه‌نبار، ئه‌م سه‌رچاوه‌ ئه‌منیانه‌ى كه‌ لێدوانیان بۆ چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عێراقى داوه‌، باسیان له‌وه‌ كردووه‌، هێرشه‌كه‌ به‌ مووشه‌ك بووه‌ به‌ڵام هیچ زیانێك نه‌زانراوه‌.

بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د به‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا داده‌نرێت له‌ عێراق، كه‌ پێگه‌یه‌كى ستراتیژى هه‌یه‌. له‌كۆتایى ساڵى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ فه‌رمى كۆتایى به‌ كارى سه‌ربازى و جه‌نگاوه‌رى هاوپه‌یمانان هێناوه‌، به‌ڵام نزیكه‌ى دوو هه‌زار و 500 سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌ عێراق ماون، كارى راوێژكارى ده‌كه‌ن.

ماوه‌ى زیاتر له‌ سێ ساڵه‌ به‌ مووشه‌ك هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر هاوپه‌یمانان، كه‌ له‌ هه‌موو هێرشه‌كان میلیشیاكانى سه‌ر به‌ ئێران له‌و  هێرشانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین