گفتوگۆ دەربارەى دەستوورى نوێى توركیا شیکاری

یاسین ئۆكتاى*

 

رەجەب تەیب ئەردۆگان لە هەنگاوێكى لە ناكاودا رایگەیاند: ئێستا كاتى دانانى دەستوورێكى نوێیە بۆ كۆمارى توركیا، ئەو لێدوانە بووە هۆى گفتوگۆ و گەنگەشەیەكى گەورە لە توركیا.

ئاشكرایە ماوەیەكە ئەندامانى ئەنجوومەنى جێبەجێكردنى پارتى دادوگەشەپێدان بەجددى كار لەسەر ئامادەكردنى چاكسازى گشتگیر دەكەن، ئەوەش بۆتە هۆى دروستكردنى حاڵەتى چاودێركردن و كردنەوەى دەرگا و پێشبینى كردن لە ناو راى گشتى، بەڵام كەس چاوەڕوانى نەدەكرد قەبارەى ئەو چاكسازییانە بگاتە دانانى دەستوورێك بە تەواوى.
ئەو ئاڕاستەیە لە ئەردۆگان بەرەو بەرزكردنەوەى پێشبینیەكان لە میانەى قسەكردن بوو دەربارەى دەستوورێكى نوێ، بە جۆرێك دەكرێت پەیوەست بكرێتە بە كەسایەتى شۆڕشگێڕى، كە هەر لە سەرەتاوە گەل شۆڕشگێڕى راهاتووە.

ئەوەندە بەسە چاوێك بە ساڵانى رابردوو بگێڕیینەوە، بۆ بیرخستنەوەى سوودەكانى چاكسازى دەستوورى كە پارتى دادوگەشەپێدان لە رێگەى پرۆسەى سیاسى ئەنجامى داوە. 
بە شێوەیەكى گشتى وشەى دەستوور ئاماژەیە بۆ گرێبەستى كۆمەڵایەتى، بەڵام لە ئەرزى واقیع زۆر كەم گرووپەكانى هاونیشتیمانان، یاخود رەگەزەكانى كۆمەڵگە بەیەك دەگەن بۆ دانانى ئەو دەستوورە بە شێوەیەكى هاوبەش، زۆربەى جار دەستوورەكان لە لایەن دەسەڵاتەوە بەسەر گەلان فەڕزكراوە.

لە دۆخێكى هاوشێوە لە ١٩٢١ دەستوورێك داندرا، گەل پرسى پێنەكرا، ئەو دەستوورە لە ١٩٢٤ هەڵوەشێندرایەوە، جارێكى تر دەستوورێك داندرایەوە، بەبێ راپرسى گەل، سەركردە كۆمارییەكانى ئەو كات بڕیارى دانانى ئەو دەستوورەیان دا، كە خەلافەت و سەڵتەنەتى هەڵوەشاندەوە.

لە دواى ئەوە، ئەو سەربازانەى كە كودەتاى ١٩٦٠ یان ئەنجام دا دەستوورێكى تریان دانا، ئەویش دواى كودەتایەكى ترى سەربازى لە ١٩٨٠ ئەو دەستوورەى ئێستا جێبەجێ دەكرێت داندرا، لەگەڵ ئەوەش گۆڕانكارى زۆرى تێدا كراوە، كەواتە لەسەرەتاى پەسندنكردنى یەكەمى لە ١٩٨٢ توركیا گۆڕانكارى زۆرى خستۆتە ناو دەستوورى ئێستا.
ئەو گۆڕانكارییانە لە پێشەنگى هەموو پارتە سیاسیەكان بوو، پارتە راستڕەوەكان بن، یاخود چەپەكان، بەڵام ئەو گۆڕانكارییە ناكرێت نەكرێت، بە پاساوى ترس لە كاردانەوەى سەربازى.

لە سایەى سەركەوتنى پارتى دادوگەشەپێدان لە ئاساییكردنەوەى پێوەندى نێوان دەزگاى سەربازى و دەزگاكانى حوكمى مەدەنى ئەو مەترسیانە نەماون، بەڵام كێشەى نوێ بریتیە لە كۆكردنەوەى پارتە سیاسیەكان و رێكەوتن لەسەر تێپەڕاندنى ئەو دەستوورە نوێیە، كە ئەوە كارێكى ئەستەمە.

هەروەك كەنعان ئیڤرین و هاوڕێكانى پیلانیان دان بۆ كودەتاى سەربازى و دەستووریان بەسەر گەلى توركى رەتكردەوە ملكەچى دادگاییكردن و ئیدانە بوونەوە بە گوێرەى بەشى ٢٦ لە دەستوورى هەمواركراو، ئەوەش لە ١٢ى ئەیلوولى ٢٠١٠، كە هەمان رێكەوتى یادى كودەتاكەیان بوو، بۆ ئەوەى ریزەكانى ئەو كودەتا چیانە هەڵوەشێدنرێتەوە، لە هەر پلەیەك بن، كە دواتر بەدەستیان هێناوە.

دەكرێت بگوترێت" لەگەڵ هاتنە دیى ژمارەیەك گۆڕانكارى ریشەیى، بەڵام كرۆكى دەستوور وەك خۆى ماوەتەوە، هەروەك كودەتا چییەكان دایاننابوو، سەرەڕاى ئەوە ئەو هەموارانەى لە ٢٠١٧ تێیدا كرا، كە گۆڕانكارى لە سیسەتەمى پەرلەمانى بۆ سیستەمى سەرۆكایەتى جێگیركرا.

ئەو گۆڕانكارییانە بۆ زۆركەس لە جێى دەستوورێكى نوێ بوو، بەڵام ئەوەى رەت نەكردەوە كە دەستوورە كۆنەكەى كودەتاچییەكان كە لە ١٩٨٢ داندرا بوو تا ئێستا كارپێكراوە، ئەوە بۆتە هۆى تەحەفوزى زۆربەى پێكهاتەكانى كۆمەڵگەى توركى.

ئەمرۆ دواى چاكسازییە جوزئییەكانى ئەردۆگان، هەموویان چاوەڕوانن ئەردۆگان سەقفى پێشبینیەكان بەرزبكاتەوە"دەستوورێكى نوێ" رابگەینێت، كە ئەوە گرنگدانى هەمووانى وروژاندوە، دەرگایەكى نوێى لەبەردەم گفتوگۆ كردۆتەوە.
سروشتیە كاردانەوەى یەكەم بۆ دیارترین پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان بێت، ئەویش بە پرسیاركردن لە جۆرى"چۆن پارتى دادوگەشەپێدان لە سایەى ١٩ ساڵى دەسەڵاتى ئێستا بیرى  كەوتۆتەوە ئەو هەموارانە بكات؟"

ئەو پرسیارە بە سەرسوڕمانەوە دەردەكەوێت بەو پێیەى كە پارتى دادوگەشەپێدان لە سەرەتاى گەیشتن بە دەسەڵات بە كردەیى چاسازى یەك لە دواى یەكى كردووە، لە ساڵانى رابردوو چەندین هەموارى لە بوارە جۆراوجۆرەكانى پەیوەست بە بەرنامەى چوونە یەكێتى ئەوروپا كرد، لە ٢٠٠٧ وەك رێگەخۆشكردن بۆ هەڵبژاردنى سەرۆك لە لایەن گەلەوە ئەو پێشنیازەى دانا بۆ راپرسى جەماوەرى و بەدەستهێنانى رەزامەندى لەسەرى.
باس لەوە دەكرێت هەموارى هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى نزیك بوو ببێتە هۆى روودانى كودەتاى سەربازى، ئەوەش سوپا پەیامێكى بە زمانێكى توند ئاڕاستەكرد و پارتى دادوگەشەپێدانى تۆمەتباركرد كە رێزى بەها عەلمانیەكان ناگرێت، بەڵام سەركردایەتى پارتى فەرمانڕەوا لەسەر ئەرزى واقیع لە میانەى فەرزكردنى چاكسازییەكانى رەتى كردەوە.

لە مانگى نیسانى ٢٠١٧ وتەبێژ بەناوى پارتى دادوگەشەپێدا پێى وابوو" سوپا دەست لە كاروبارى سیاسى وەرنەدەدا، سەرباز بۆى نییە گریمانەى ئەوە بكات كێ لە دەسەڵاتە، مافى ئەوەى نیە بڕیار بدات كێ دەبێتە سەرۆك.

لە بەردەم ئەو رووبەڕووبوونەوەى نێوان پارتى دادوگەشەپێدان و كودەتا چیەك گەل سەرلەنوێ لە میانەى راپرسى و هەڵبژاردنى سەرۆكى خۆیان قسەیان كردەوە، پاشان پارتى دادوگەشەپێدان ئامادەسازى كرد بۆ چاسازى نوێ، هەندێك لە دادوەرانى دۆستى كۆدەتا چیەكانى لەكار راگرت، پارتى دادوگەشەپێدان سەر لەنوێ بەپشتبەستن بە سەركردایەتى سیاسى و ئازایى ئەردۆگان و جەماوەرەكەى ئەو بەربەستانەى تێپەڕاند.

دەكرێت بگوترێت"چاكسازى دەستوورى بیرۆكەیەكى تازەى پارتى دادوگەشەپێدان نیە، بەڵكو ئەوە هەر لە سەرەتاوە شێوەى سیاسیەتى بووە.

ناسنامەى چاكسازى یەكێك لە گرنگترین بیرۆكەكانە ئەو پارتەى لەسەر بنیاتنراوە، ئەویش بەستانەوەیەتى بە بنەما ى گەشەى كۆمەڵگەى توركى، كە بەبەردەوامى گەشە دەكات، پێداویستیەكانى دەگۆڕێن و نوێ دەبنەوە، بەهۆى ئەو گەشە بەردەوامە، ئەو گۆڕانكارییانەى بۆ  ماوەیەك دەگونجێت، دواى چەند ساڵێك ناوەڕۆكى لەدەست دەدات.

بۆیە سیاسەتە چاكسازییەكانى پارتى دادوگەشەپێدان یەك هەنگاو نیە، لە یەك كات دا گرتیبێیەتە بەر، بەڵكو چاكسازى هەندێك جار سەرچاوەكەى ئەو ئارێشانەیە لە كاتى پەیڕەوكردنى دەسەڵات دەردەكەوێت، ماوەى ١٩ ساڵ بەسە بۆ ئەزموونى حوكم و زانینى گۆڕانكارییە پێویستیەكان و نوێكردنەوەیان، ئەو شتەى گرنگە تواناى بینى پێویستیەكانە و بیركردنەوەیە تێیاندا، لەگەڵ دیاركردنى شوێنە لاواز و بۆشایەكانى سیستەمى سیاسی، یاخود لە دەسەڵاتى فەرمانڕەوایە.

ئێستا هەموو چاوەكان بەرەو ئەو دەستوورە تازەیە كە ئەردۆگان قسەى دەربارە كردووە، هەموو پرسیارە لە دەورى قەبارە و ناوەڕۆكى ئەو پەیماننامە نوێیەیە.

ئەوەى ئەردۆگان جەختى لەسەر كردەوە، بەر لە هەموو شت رۆحى نمونەییە بۆ دەستوورەكان، بە واتایەكى تر، ئەو پەیماننامە نوێیە دەبێتە گرێبەستێكى راستەقینەى كۆمەڵایەتى ئاشتى ناوخۆى بەهێز دەكات، پێوەندى متمانەى نێوان گەل و چاندنى هەستى ئینتیما لە نێوان هاونشتیمانان و دەوڵەت بەهێزتر دەكات، ئەوەش لە میانەى بەشدارى كردەیى هەموو چینەكانى گەلى توركى لە گفتوگۆكان ئەو بازنەیە، بۆ بەرهەم هێنانى پەیمانێكى نوێ، كە هەموو هاووڵاتیەك بتوانێت بڵێت: ئەوە دەستوورى منە.

 

*راوێژكارى سەرۆكى توركیا

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین