عێراق گرتنى دوو باندى نێوده‌وڵه‌تى راگه‌یاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگه‌یاند، 10 كه‌سى ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ سه‌ر به‌ دوو باندى جیهانین و به‌ تۆن ماده‌ى هۆشبه‌ریان لابووه‌ و ویستوویانه‌ له‌ شاره‌كانى عێراق دابه‌شى بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ى نیسانى 2022 ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كرد دوو باندى بازرگانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان گرتووه‌ كه‌ هه‌ندێك لە تاوانبارەکانیان سه‌ربه‌ وڵاتانى عه‌ره‌بین و له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ دانیان به‌وه‌ ناوه‌، سه‌ربه‌ باندێكى مافیاى نێوده‌وڵه‌تین.

ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى ده‌ڵێ، یه‌كێك له‌ بانده‌كان شه‌ش ملیۆن و 200 هه‌زار حه‌بى هۆشبه‌رى لا بووه‌، كه‌ قه‌باره‌كه‌ى نزیكه‌ى یه‌ك تۆن بووه‌. ئه‌وه‌ى تریش بازرگانى وڵاتێكى عه‌ره‌بى و له‌گه‌ڵ دوو تۆمه‌تبارى تر بوون، كه‌ شه‌ش كیلۆگرام حه‌شیشیان لا بووه‌".

ئاسایشى نیشتیمانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و 10 كه‌سه‌ راده‌ستى دادگا كراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین