راوێژكارى كازمى: 50 ترلیۆن دینار له‌ ماڵانه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

هه‌یسه‌م جبوورى راوێژكارى مستەفا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، باس له‌وه‌ ده‌كات خه‌ڵك متمانه‌ى به‌ بانكه‌كان نییه‌، بۆیه‌ نزیكه‌ى 50 ترلیۆن دینارى عێراق له‌ ماڵه‌كانه‌. بۆ زیادبوونى داهاتی نه‌وتیش ده‌ڵێ، "بڕه‌كه‌ى 25 ترلیۆن دیناره‌".

ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق شه‌وى رابردوو، 30ى نیسان لێدوانێكى هه‌یسه‌م جبوورى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاشكراى كردووه‌، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ره‌شنووسى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2022 به‌ ته‌واوى ئاماده‌ كردووه‌.

له‌ به‌شێكى قسه‌كانى هه‌یسه‌م جبوورى باس له‌وه‌ ده‌كات خه‌ڵك متمانه‌یان به‌ بانكه‌كان نییه‌، بۆیه‌ نزیكه‌ى 50 ترلیۆن دینار له‌ ماڵه‌كاندایه‌. 

ماوه‌ى ساڵێكه‌ داهاتى نه‌وتى عێراق زیادى كردووه‌، راوێژكاره‌كه‌ى كازمى باس له‌وه‌ ده‌كات بڕى ئه‌و زیاده‌یه‌ ده‌گاته‌ 25 ترلیۆن دینار.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین