مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌كانى سوپاى ده‌گۆڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى حكومه‌ت و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق دوو رۆژه‌ ده‌ستى به‌ گۆڕانكاریى له‌ سوپا كردووه‌ و تا ئێستا هۆكاره‌كان نازانرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كى ئایارى 2022 دوو نووسراوى فه‌رمى و نهێنى سوپاى عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن ده‌ست به‌ گۆڕانكارییه‌كى فراوان كراوه‌ له‌ پۆسته‌كانى سوپادا. نووسراوى یه‌كه‌م له‌ لایه‌ن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا سوپاسالارى عێراق دوێنێ 30 نیسان واژۆ كراوه‌، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت سێ فه‌رمانده‌ى باڵاى سوپاى عێراق ده‌گوازرێنه‌وه‌ و دووانیان بۆ ناو  سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانه‌.

دووه‌م نووسراویش له‌ لایه‌ن قاسم محه‌مه‌د ساڵح فه‌رمانده‌ى هێزه‌ وشكانییه‌كانى عێراق ئه‌مڕۆ واژۆ كراوه‌، گۆڕانكارى به‌ سێ ئه‌فسه‌رى باڵا كراوه‌. جگه‌ له‌وه‌ى ئه‌م دوو بڕیاره‌ له‌ میدیاى عێراق به‌ "له‌ناكاو" وه‌سف كراوه‌، تا ئێستا هیچ هۆكارێك بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین