یەکەم حاڵەتى تووشبوون بە نەخۆشى تاى خوێنبەربوون کەرکووک تۆمارکرا تەندرووستی

نوچەنێت:

دواى بڵاوبوونەوەى نەخۆشى تاى خوێنبەربوون لە چەند پارێزگایەکى عێراق، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتى لەم نەخۆشیە لە شارى کەرکووک تۆمارکرا و بەڕێوەبەرى تەندروستى ئەو شارە دەڵێت، تووشبووەکە گۆشتفرۆشە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (1/ئایار/2022) دكتۆر سەباح نامیق، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركووك تایبەت بۆ كوردستان24  تۆمارکردنى یەكەم حاڵەتی پەتای خوێنبەربوون لە كەركووك پشتڕاستکردەوە و گووتیشى، ئه‌و کەسەى تووشى ئەو نەخۆشیە بووە، پیشه‌ی گۆشتفرۆشه‌ و لە نەخۆشخانەی شیفا لەژێر چاودێری پزیشكییە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، هەفتەى ڕابردوو وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو چەند بڕیارێکى دەرکرد بۆ رووبەڕوونەوەى ئەم نەخۆشیە و بڵاونەبوونەوەى لە هەرێمى کوردستان، یەکێک لە بڕیارەکان ڕێگرکردنى زیاتر لە هێنانى ئاژەڵى قاچاخ بۆ ناو هەرێمى کوردستان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین