هەڵوێستی ئیسرائیل لەسەر هەنگاوەكانی توركیا بەرەو وڵاتانی كەنداو بیروڕا

نوچەنێت:

گاليا ليندنشتراوس و يۆڤال گۆزينسكی*

ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئاسایشی نەوەتەوەیی ئیسرائیلی سەر بە زانكۆی تەلئەبیب، لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە، باس لە تێڕوانینی ئیسرائیل دەكات سەبارەت بە ئاساییبوونەوەی پەیوەندی نێوان توركیا و وڵاتانی ئیسرائیل، لێكۆڵینەوەکە دوو لێكۆڵەری ئەو ناوەندە ئامادەیان كردووە، ئەمە پوختەی هەڵوێیستی تەلئەبیبە.

دوای بەدواداچوونی ئیسرائیل بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان توركیا و كەنداو، تەلئەبیب پێی وایە، "هەوڵەكانی ئەنقەرە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سەرەكییەكانی ئەو ناوچەیە بۆ دروستكردنی هەژموونە بەسەر ئەو وڵاتانە."

بەدواداچوونی ئیسرائیل بۆ پەیوەندییەكانی توركیا و كەنداو، وا دەکات ئیسرائیل هەست بە مەترسیەكانی ئەو سیاسەتە بكات، چونكە ئەوە دەرخەری ئەو سیاسەتە پراگماتییەی توركایە، لەلایەكی تریشەوە ئیسرائیل هەست بە مەترسیەكان دەكات، چونكە ئەوە دەبێتە بنەمایەكی گرنگ بۆ تواناكانی توركیا بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر رووداوە ناوچەییەكان و دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی هاوپەیمانەكانی ئەو ناوچەیە.

ئیسرائیل لە هەڵسەنگاندنەكانی دەست لەسەر ناوەرۆكی راستەقینەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی توركیا بۆ ڕیگەخۆشكردنە بۆ ئاساییكردنەوەی ئەو پەیوەندیانە لەگەڵ قاهیرە و ریاز، لەگەڵ ئەوەش هەندێك ئاڵنگەری رووبەڕووی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا دەبێتەوە، ئەوەش نیشانەی هەستیاریی وڵاتانی عەرەبیە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان، لە هەمانكاتیش بۆ توركیا دەبێتە دەستكەوتێكی سنووردار، ئەو گومانەش لەسەر ئامادە سازییەكانی ئەنقەرەش جێبەجێ دەبێت لە گرتنەبەری ئەو رێگە تازەی كە لەگەڵ ئیسرائیل دەیگرێتەبەر، هەرچەندە ئیسرائیل لەبەردەم گۆڕینی ئاراستەی گشتی ئەو ناوچەیە، پێویستی بە ئاساییبوونەی پەیوەندییەكان هەیە.

لە هەمانكات ئیسرائیل پێیوایە توركیا هەوڵەكانی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی كەنداوی عەرەبی بۆ دانانی سنوورێك بۆ پەیوەندییەكانی ئەو وڵاتانە لەگەڵ قوبرس و یۆنان، كە لەگەڵ ئیسرائیلیش پەیوەندیان بەهێزە، توركیاش لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هەڵویستەكانی بەرانبەر بە قوبرس و یۆنان توند بوو، ئەوەش بۆتە هۆی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب تا ئێستاش بەردەوام بێت، لەلایەكی تریشەوە هەردووڵات ئێستاش لەسەر هەژموون بەسەر وڵاتانی ئەو ناوچەیە ململانێیان بەردەوامە.

هەرچەندە توركیا لەو وڵاتانە بوو سەركۆنەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداوی كرد، هەڕەشەی بانگهێشتكردنەوەی باڵیۆزی خۆی لە ئیمارات كردەوە، بەڵام هەڕەشەكەی نەخستە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەگەریش هەیە بەهۆی قەیرانی ئابووری بوو بێت، هیواداریشە ئیمارات و سعوودیە بۆ دەرچوون لەو قەیرانە هاوكاری بكەن، ئیسرائیل گومانەكی تری هەیە كە وڵاتانی كەنداو لێكنزیكبوونەوەیان لەگەڵ توركیا بۆ بەرەنگاری فراوانخوازی ئێران بەكار دەهێنن، كە لێكەوتەكانی ئێران لەسەر ئیسرائیلیش دەبێت.

بە لای ئیسرائیل ئاشكرایە توركیا هێزێكی ناوچەیییە، خواستی فراوانبوونی هەژموونی بەسەر وڵاتانی كەنداو هەیە، ئەو هەوڵەی ئەمجارە بۆ هەردوولا بەو پێیە قوورساییەك دەبێت بەرانبەر تاران، هەرچەندە توركیا بەشداری ئەو روانینە نییە، چونكە ئاڵۆزییەكانی لەگەڵ ئێران كاتییە، سیاسەتی بەرانبەر تاران جیاوازە لەگەڵ سیاسەتی وڵاتانی كەنداو.

* ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئاساییشی نەوەتەوەیی ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین