نوسەرێک ئامانجەکانی پشت هێرشەکەی 11ی سێپتەمبەر ئاشکرادەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەرگێڕانە نوێیەکانی بەڵگەکە تایبەتەکانی ئوسامە بن لادن پیشانی دەدات، کە ئامانج لە هێرشەکانی 11 سێپتەمبەر، تەنیا بۆ کوشتنی ئەمریکییەکان نەبووە، بەڵکو هاندانی ئەمریکییەکانیش بوو، بۆ بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییەکان، کە لەسەردەمی شەڕی ڤێتنام بونی هەبووە.

بە گوێرەی "هەمشەهری ئۆنلاین"، "نیلی لحود" نوسەر و لێکۆڵەری ئیسلامی لە کتێبە نوێیەکەی خۆی بە ناونیشانی "بەڵگەکانی بن لادن" کە بە 384 لاپەڕەیە، لە لایەن زانکۆی ییڵ چاپ و بڵاو کراوەتەوە، نزیکەی شەش هەزار لاپەڕە لە یاداشتی تایبەتی و نامەکان و گۆڤارەکانی وەرگیراو لە شوێنی مانەوەی بن لادن، وردبینی بۆ کردووە.
لحود لە بەرنامەیەکدا دەڵێت: بن لادن لەو بڕوایەدا بووە کە خەڵکی ئەمریکا بۆ دووبارە کردنەوەی خۆپیشاندانی خۆیان دژی شەڕی ڤێتنام دێنەوە شەقامەکان و حکومەتەکەیان بۆ چوونەدەرەوە لە وڵاتە موسڵمانەکان دەخەنە ژێر فشار.
لحود جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەوە هەڵەی لێکدانەوەیەکی گەورە بوو، لەبەر ئەوەی راپرسی دەزگای گالوپ لە ئۆکتۆبەری 2001 نیشانیدابوو، کە 88%ی ئەمریکییەکان لەگەڵ ئەنجامدانی هێرشی سەربازین لە ئەفغانستان. ئەم بەڵگەنامانە، جیاوازی نێوان خەیاڵکردنی بن لادن و تواناکانی ئاشکرا کرد.
ئەم لێکۆڵەوەرە ئەوەش دەڵێت: لە کاتێکدا بن لادن لە پلاندانان بۆ هێرشەکانی 11 سێپتەمبەر بە توانا بوو، بەڵام لە پەیوەندی لەگەڵ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان نەزان دێتەبەرچاو. بە پێی بەڵگەنامەی تایبەتی ئەو کاتێک ئەمریکییەکان لە پشت جۆرج بۆشەوە کۆبوونەوە و پشتیوانییان لێکرد، بن لادن بەشێوەیەک غافڵگیر ببوو، کە نزیکەی 10 ساڵی دواتریش لە شکستەکەی ئازاری دەچەشت. 
بەپێی وتەی لحود، یەکێک لە نزیکەکانی لە ساڵی 2010 نوسیبوی "زیانی ژمارەی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان لە چاو ڤێتنام زۆر کەمە".
لحود سەبارەت بە ئامانجەکان گوتی: ئامانجی تیرۆریستەکان، هاندان بۆ ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە ئەمریکا دژی حکومەتەکەیان. لەکاتێکدا بن لادن رقی لە خەڵکی ئەمریکی بوو، نامەکانی پیشانی دەدات، ئاگاداری بەهێزی ئەوانە. سەیر لەوەدایە ئەو لە گەڵ رشتنی خوێنی ئەمریکییەکان نەبووە، ئەوەندەی زانینی رای ئەوانی بۆ گرنگ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین