ئیسرائیل هاووڵاتیەكی ئێرانی لە توركیا دەستگیر دەكات بیروڕا

نوچەنێت:

جاكى خورى و يونتان ليس

دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیلی لە توركیا هاووڵاتییەكی ئێرانی پێش جێبەجێكردنی كردەی تیرۆركردنی دیپلۆماتێكی ئیسرائیل دەستگیركردووە، پێشتر لە ئێران لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كراوە ئینجا ئازاد كراوە.

 كەناڵی (ئێران ئینتەرناشیۆناڵ) كە پەخشەكەی لە بەریتانیایە بڵاویكردەوە، ئەو پیاوەی دەستگیركراوە سیخوڕی فەیلەقی قوددسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، لە ماوەی رابردوو بۆ تیرۆركردنی فەرمانبەرێكی ئیسرائیل لە كونسوڵخانەی ئیستەنبوڵ و جەنەڕاڵێكی ئەمەریكی لە ئەڵمانیا و رۆژنامەنووسێك لە فەڕەنسا راسپێردراوە.

ئەو پیاوە ناوی مەنسووڕ رەسوولییە، لەكاتی لێكۆڵینەوە دانی بەهەموو شتێك ناوە، دەزگا راگەیاندنەكان دانپێدانەكەیان بڵاوكردەوە، كە ئەو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانی رەوانەكراوە، داوای لێكراوە تۆڕێكی سیخوڕی بیانی بۆ كردەی تیرۆركردن دروست بكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وردەكارییەكانی ئەو كردەیە رایگەیاند، "پووچەڵكردنەوەی ئەو هەوڵە تیرۆرستیە لەناو خاكی ئێرانەوە بووە، بەڵام كردەكانی تری لەو جۆرە تەنانەت لە وڵاتانی تریش بێت بە هاوكاری دەزگای هەواڵگری مۆساد و هەواڵگرییەكانی تر بووە، دەسەڵاتدارانی ئێران هەوڵیانداوە كردەی لەو جۆرە لە قوبرس و كینیا و كۆڵۆمبیا جێبەجێ بكەن."

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، باڵە ئەمنییەكانی ئێران بە هاوكاری رێكخراوە نێوەندگیرەكان و ملیشیا شیعەكان ئەو كارانە ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی ئێران بەو كردە تیرۆرستییانە تۆمەتبار نەكرێت، بەڵام دەزگا هەواڵگرییەكانی ئێران پێداویستییە تەكنەلۆژییەكان بۆ جێبەجێكارانی ئەو كردە تیرۆرستیانە دابین دەكەن.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و شانه‌یه‌ له‌ لایه‌ن هه‌واڵگری توركییه‌وه‌ ئاشكراوه‌، كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند مانگێك چاودێری جووڵه‌كانی ئه‌و شانه‌یان كردوون، كه‌ چۆن چاودێری هاتوچۆ و جووڵه‌كانی گیله‌ر ده‌كه‌ن. 

ده‌رباره‌ی ئه‌و شانه‌یه‌ش رۆژنامەکە‌ ئاشكرای كردووه‌، به‌گوێره‌ی لێدوانی ده‌زگای میتی توركی، "هه‌واڵگری ئێران ئه‌و شانه‌ی له‌ توركیا دروستكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانا ئێرانییه‌ بكه‌نه‌ ئامانج"، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك به‌رانبه‌ر تیرۆركردنی موحسین فه‌خریزاده‌، كه‌ له‌ (2020) تیرۆركرا، ئێران ئیسرائیلی به‌و كرده‌ تیرۆرستییه‌ تۆمه‌تباركرد.

سه‌باره‌ت به‌ شێوازی چاودێری كردنیان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ چه‌ندین شوێن چاودێری گیله‌ریان كردووە، ئه‌و ماوه‌یه‌ش ده‌زگای میت به‌ وردی چاودێریان كردوون، پێش ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان بگاته‌ قۆناغی كۆتایی، ده‌زگای هه‌واڵگری توركی ئاگاداری مۆسادی ئیسرائیلی كردۆته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسانی هه‌واڵگری هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یائیر ده‌گوازنه‌وه‌ شوێنی پارێزراو، دواتریش ناوبراو ره‌تی كردۆته‌وه‌ توركیا جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ ئیسرائیل، سەپارەت بەو كەسانەی بەشداربوون لەو كردەیە بەگوێرەی رۆژنامەی سەباح حەوت تورك و ئێرانییەك بوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین