له شنگال چى روو ده‌دات؟
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دووى ئایارى 2022 له ناحیه‌ى سنونێ سه‌ربه شنگال شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزێكى عێراق و یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شنگال "یه‌به‌شه" دروست بوو. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕه‌كه ده‌كات.
یه‌به‌شه: شه‌ڕمان له دژى عێراق نییه
له راگه‌یێندراوه‌كه هاتووه، "چه‌كدارنى یه‌به‌شه هه‌ستاون چه‌ند رێگه‌یه‌كى نێوان سنونێ و خانسووریان گرتووه، به‌مه‌یش رێگریان له هاتوچۆى هاووڵاتیان كردووه، بۆیه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازى سه‌ربه فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى رۆژئاواى نه‌ینه‌وا ده‌ستیان به كردنه‌وه‌ى رێگاكان كردووه، به‌ڵام له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه".
فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان باسى له‌وه كردووه، ئه‌وان به‌گوێره‌ى رێساكانى پێكدادان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه كردووه، وه‌ڵاميان داوه‌ته‌وه. هاوكات میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له پێكدادانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ سه‌ربازێكى عێراقى و سێ چه‌كدارى یه‌به‌شه كوژراون. به‌ڵام میدیاكانى "په‌كه‌كه" باسیان له هیچ زیانێك نه‌كردووه. فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى عێراق كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، ئامانجى هێزه عێراقییه‌كان له شنگال ئه‌وه‌یه "هێزه‌كانى په‌كه‌كه ده‌ربكرێن".
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه ده‌ڵێ، " ئه‌وه‌ى له باكوورى شنگال رووده‌دات ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازییه ئامانجى ده‌ركردنى په‌كه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها فرۆكه جه‌نگییه‌كانیش تێدا به‌شدار ده‌بن" سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێ، "ئۆپراسیۆن به‌رده‌وامه و سوپا سووره له‌سه‌ر ده‌ركردنى په‌كه‌كه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر رێگریى له پێشڕه‌وى سوپاى بكرێت چى رووده‌دات؟ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌ى عێراق ده‌ڵێ، " فرۆكه و تانكى ئه‌برامز هاوكارى سوپا ده‌كه‌ن".
فه‌رمانده‌یه‌كى عێراق: به‌رده‌وام ده‌بین و په‌كه‌كه ده‌رده‌كه‌ین
له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ى ئه‌مڕۆ خه‌بات عه‌ره‌ب فه‌رمانده له یه‌به‌شه رایگه‌یاندووه، ئه‌وان نایانه‌وێ له شه‌ڕى سوپاى عێراق بكه‌ن، بۆیه په‌یام به حكومه‌تى عێراق ده‌دات و ده‌ڵێ، " شه‌ڕ خزمه‌ت به هیچ لایه‌ك ناكات".خه‌بات عه‌ره‌ب به ناوى یه‌به‌شه‌وه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان له‌به‌رانبه‌ر هێزه‌كانى عێراق به‌رگرى له خۆیان ده‌كه‌ن.
نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق په‌یامێكى كورتى به زمانى كوردى له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ى شنگال بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "زۆر نیگەرانین لە هەمبەر پێکدادانەکانی شنگال و لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل. پێویستە ئاسایش و سەقامگیری شنگال لە سەرووی هەموو شتێک بێت. ئەوان لە ڕابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا. تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شنگال جێیان نابێتەوە".
شێخ عه‌لى شێخ ئه‌لیاس بابه‌شێخى ئێزدییه‌كان په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا داواى له حكومه‌تى عێراق و لایه‌نه‌كانى تر كردووه شه‌ڕ له شنگال دوور بخه‌نه‌وه، پارێزگارى له ژیانى خه‌ڵكى سڤیل بكه‌ن". بابه‌شێخ داوایش له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات صه‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خێزانانه دابین بكات كه جارێكى تر له شنگال ئاواره ده‌بنه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment