پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتى ئەندامانى پەرلەمان دەکات بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ ڕۆژى دووشەممە.

بەپێى ڕاگەیاندراوێکى پەرلەمانى کوردستان، ڕیواز فایق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، دوا لە پەرلەمانتاران دەکات ئامادەبن لە دانیشتى کاتژمێر (11)ى پێشنوەڕۆى ڕۆژى شەممە (8-3-2021)، بۆ گفتوکردن لەسەر دوو بابەتى پەیوەست بە راپەڕێنى هەرێمى کوردستان و پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیى.

بەپێى ڕاگەیاندراوەکەى پەرلەمانى کورستان هاتووە، بەرنامەى کارى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بەمشێوەیە دەبێت، یەکەم:  خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی (1991) دا. دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای  پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین