مەترسى دروستبوونى شەڕێکى گەورە لە شنگال دەکرێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دواى پێکدانەکەى نێوان سوپاى عێراق و یەبەشە لە شنگال بارودۆخى ئەو ناوچەیە بەرەو ئاڵۆزى زیاتر دەچێت و نوێنەرى هەرێمى کوردستان لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق داواى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شنگال دەکات و سوپاى عێراقیش دەڵێت، پێویستە سەرجەم هێزە چەکدارەکان بنچەدەرەوە.

ئەمڕۆ سێەشممە (3/ئایار/2022) لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق، سوپاى عێراق هێزێکى زۆرى رەوانەی شنگال کردووە و گرژیی و ئاڵۆزی لە شنگال دروستبووە، بەگوێرەی رێککەوتنەکە ئەرکی حکومەتی عێراقە بە ئاشتی یان بە زەبری هێز گرووپە چەکدارەکان لە شنگال دەربکات، بۆیە ئەگەر بەدانوستاندن ئەو ناوچەیە چۆڵ نەکەن، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت و شەڕى زیاتر ڕوودەدات.

ڕۆژى یەکى ئایارى (2022) شەڕو و پێکدادان لەنێوان سوپاى عێراق و چەکدارانى یەکینەکانى یەبەشە ه‌ ناوچه‌ی (باب شه‌لو) لە قەزاى شنگال روویدا،  کە تاوەکو ئێستا سەربازێکى سوپاى عێراق و چەکدارێکى یەبەشە کوژراون.

دواى دروستبوونى گرژى و ئاڵۆزییەکان، بەیانى ئەمڕۆ فەریق روکن، عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ شاندێکى باڵاى سوپاى عێراق گەیشتنە شنگال

سەبارەت هەڵوێستى خەڵکى هێزە ئێزدییەکان بەرامبەر ئەم شەڕە، حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان، داوا لە خەڵکی شنگال دەکات، دەست لەنێو دەستبن و ئەو کەسانەی لە دەرەوەی یاسا هاتوونەتە ئەو ناوچەیە پێویستە وەدەریان بنێن تاوەکو ئێزدییەکان دەشڵێت، ئێمە وەکو ئێزدی و خەڵکی شنگال نامانەوێت شەڕی سوپای عێراق بکەین. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین