توركیا ملیۆنێك ئاوارەی سووری ڕەوانەی وڵاتەكەیان دەكاتەوە تورکیە

نوچەنێت:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "سەرقاڵى ئامادەكردنی پڕۆژەیەكی نوێین، کە دەرفەت بۆ گەڕانەوەی ملیۆنێك ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەكەیان دەڕەخسێنێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (3/ی ئایاری 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "نزیكەی (500) هەزار ئاوارەی سووری گەڕاینەوە ناوچە ئارامەكان كە لە (2016) توركیا شوێنی مانەوەیان بۆ ئامادە كردووە، بڕیاریشە ملیۆنێك ئاوارەی تریش بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان."

بەبەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، "ئێمە جیاوازی لە نێوان هیچ بیروباوەڕیك و زمانیك ناكەین، سەبارەت بە ئێمە تەنیا سەیری مرۆڤەكان و چەوساوەكان دەكەین، ئەوەش دەخوازێت رێكاری تایبەت بگرینەبەر، ئێمە هاوكارییەكان تەنیا لە سووریا رێك ناخەین، بەڵكو لە هەموو جیهان هاوكاری ئەو خەڵکانە دەكەین کە پێویستیان بە هاوکارییە."

سەرۆكی توركیا گوتیشی، "ئێمە دەرگاكانمان تەنیا بۆ رزگاركردنی ژیانی ستەملێكراوان نەكردۆتەوە، بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێكمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی خەڵكەكە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، هەروەها پاڵپشتی ستراتیژیەتی پڕۆژەی گەڕانەوە دەكەین، ئێستاش سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكی ترین بۆ گەڕانەوەی ملیۆنێك سوورین."

دۆسیەی ئاوارەكانی سووریا لە توركیا یەكێكە لەو دۆسیانەی زۆرترین گفتوگۆی لەسەر ئاستی ناوەخۆی توركیا لەسەر دەكرێت، پارتە ئۆپۆزیسۆنەكانی ئەو وڵاتە هەوڵدەدەن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە دژی ئەردۆغان بەكاری بهێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین