وڵاتانی عەرەبی مسوڵمانانی ئیگۆر ڕادەستی چین دەكەنەوە بیروڕا

نوچەنێت:

ئانا شیکتر

نزیكەی شەش هەزار ئیگۆر لە دەرەوەی چین رووبەڕووی هێرشی ئەلیكترۆنی بووینەوە و هەڕەشە لە كەسوكارەكانیان لەچین كراوە، هەروەها زیاتر لە (1500) ئیگۆر ناچار كراون بگەڕێنەوە چین و تووشی ئەشكەنجە و زیندان بووینەوە.

چەوسانەوەی دەرەوەی سنوورەكان

لە (13)ی مانگی رابردوو سعوودیە ئافرەتێكی ئیگۆر و كچە (13) ساڵیەكەی رەوانەی چین كردووە، هەردووكیان لە بنكەی سەربازی دووبارە رۆشنبیركردنەوە لە بەشی شینگیانگ لە رۆژئاوای چین دەستبەسەركران، ئێستاش باوكی ئەو كچە و زانایەكی مسوڵمانی تری ئیگۆر لە سعوودیە دەستگیركراون، تا ئێستا نازانن ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان كراوە چییە.

ئەدریان زینز، زانای ئەنسرۆپۆلۆجی كە سەرقاڵی بە دیكۆمێنتكردنی چەوساندنەوەی بەرنامە بۆ داڕێژراوی پەكینە دژ بە ئیگۆرەكان رایگەیاند، "لەگەڵ ئەوەی زۆربەی مسوڵمان لەگەڵ ئیگۆرەكان هاوسۆزن، پەكین هێزی ئابووری و دیاری پڕۆژەی ژێرخان و دەستپێشخەری پشتێنە و رێگەی ئاوریشمی وەك فشارێك بۆسەر وڵاتان بەكار دەهێنێت، چینیەكان بە تەواوی ترسیان لەو بیروباوڕەی مسوڵمان هەیە، بۆیە هەموو هەوڵێك دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر رایگشتی و حكومەتی ئەو وڵاتانە دروست بكەن، كە مامەڵە لەگەڵ ئیگۆرەكان دەكەن."

ئانا شیكتیر، ئامادەكەری ئەو راپۆرتە سەبارەت بە مامەڵەی دەسەڵاتدارانی چین دەڵێت، "دەسەڵاتدارانی چین لە شینگیانگ لە (2017)وە دەستیان بە دەستگیركردنی ئافرەتان و پیاوانی كەمینەكانی وەك ئیگۆر و كازاخستانی و قیرغیزی كردووە، زۆربەیان لە سەربازگەكان دەستگیركردوون بۆ ئەوەی دەستبەرداری بیروباوەڕەكانیان بن."

بەگوێرەی ئامارەكان نزیکەی دوو ملیۆن لە ئیگۆر و كەمینەكانی تر لە شینگیانگ لە سەربازگەكان دەستگیركراون، ناچاریان دەكەن وانەی ماركسیەت بخوێنن و دەستبەرداری ئاین و كاركردنیان لە كارگەكان و رووبەڕووی پێشێلكارییەكانی بەرانبەریان ببن، لە راپۆڕتی كۆمەڵەی مافەكانی مرۆڤ هاتووە، "چین لە سەربازگەكان بۆ گۆڕینی بیروباوەڕیان مەشقی پیشیەی بە ئیگۆرەكان دەكات، كە ناویان ناوە دژایەتی توندوتیژی." سەبارەت بەو زانیاریانە باڵیۆزخانەی چین لە ئەمەریكا وەڵامی زانیارییەكانی ئەو ڕاپۆرتەى نەداوەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی زانایانی (سزادانی دەرەوەی سنوورەكان) فشارەكان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ دەستگیركردن و رادەستكردنەوەیان لە (44) وڵات دەستی پێكردووە. ئیگۆرەكان لە ئەمەریكا و یابان و وڵاتی ئەوروپا رووبەڕووی هەڕەشە و ترساندن دەبنەوە، لە (1997) رەوانە كردنەوەی بەزۆر دەستی پێكردوە كە زیاتر لە هەزار و (500) کەس رەوانەكراینەوە، لەو ژمارەیە هەزار و (300) كەس لەدوای ساڵی (2014) رەوانەكراینەوە.

سێ قۆناغی چەوساندنەوەی ئیگۆرەكان

ئیگۆرەكان بە سێ قۆناغ چەوسێندراینەوە، قۆناغی یەكەم لە (1997 تا 2007) كە (89) ئیگۆر لە لایەن دەزگای ئاساییشی وڵاتانی باشوور و ناوەراستی ئاسیا دەستگیركراون یاخود رەوانەیان كراینەوە.

قۆناغی دووەم، لە (2008 بۆ 2013) بەشێوەیەكی سەرەكی (126) ئیگۆر لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسایی كاراینە ئامانج. 

قۆناغی سێیەم، كە تا ئێستاش بەردەوامە لە (2014) دەستی پێكرد، كە نزیكەی (1364) لە (18) وڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا دەستگیركراون یان رەوانەی چین كراینەوە.

بەگوێرەی داتاكانی گاردین بە هاوبەشی لەگەڵ پرۆژەی مافی ئیگۆرەكان و كۆمەڵەی ئۆكسۆس بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ئاسایای ناوەڕاست كە پێی دەگوترێت، (كۆمەڵەی داتاكانی پێشێلكاری ئیگۆرەكان لە چین) لێكۆڵەرەكان پشت بە راپۆرتە هەواڵی و بەڵگەیەكانی حكومەت نابەستن، چەندین دیداریان لەگەڵ ئیگۆرەكان سازكردووە كۆیان كردۆتەوە لیستێكی فروانیان لە پێشێلكارییەكان متمانە پێكراوەكان لە دەرەوەی چین ئامادەكردووە.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە دەزگای هەواڵگری چینی لە زۆربەی حاڵەتەكان پشتی بە وڵاتانی تر و  ئینتەرپۆڵ بەستووە بۆ دووبارە گێڕانەوەی ئەو ئیگۆریانەی كراینە ئامانج.

رۆبەرت دالی بەڕێوەبەری پەیمانگەی ویڵسۆن كیسەنجەر دەڵێت، " ئەو هەواڵانە لە چوارچێوەی روونكردنەوەی چین كە مامەڵەی لەگەڵ ئیگۆرەكان خراپ نییە، چیرۆكی ئیگۆرەكان دەگۆڕێت، بەڵام چین نەك نەك تەنیا لە ناوخۆی وڵاتەكەی، بەڵكو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش لە رێگەی كەناڵە یاسایی و نایاسیەكان لەسەر ئاستی بازنەیەكی زۆر فراوان هەوڵی سەوساندنەوەیان دەدات، هەوڵدەدات لە جیهانیش دەستگیریان بكات و بیانگێڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی و سزایان بدات."

مەغریب

لە مەغریب زۆرێك لە ئیگۆرەكان دەستگیركراون و بەبێ ئاراستەكردنی تۆمەت رەوانەی چین كراینەوە، ئەوانەی تریش تۆمەتەكانیان بریتی بوو لە نەبوونی پاسپۆرت و ڤیزا، هەندێك تۆمەتی تیرۆریان خراوەتە پاڵ، هەندێكی تۆمەتەكانیان بوونی پەیوەندیە بە هەندێك كەسایەتی كە دژ بە پەكین لێدوانیان داوە، هەندێكی تر تەنیا لەبەر ئەوە رەوانە كراینەوە قوتابی زانستە ئیسلامییەكان بوونە، هەروەها (60) حاڵەت پشتڕاستكرایتەوە، كە تۆمەتبارن بە برەودان یاخود بەشداری لە جیابوونەوە، یاخود پەیوەندییان بە گرووپە تیرۆرستەكان هەیە.

چالاكوانى مافەكانی مرۆڤی ئیگۆری کە تەنها وەك رۆژنامەنووسێك رەخنەی سیاسەتەكانی چین گرتووە زیندانی كراوە، ئەوەش لەسەر داوای چین بووە،  داواش لە ئینتەرپول كرابوو رادەستی چین بكرێتەوە، ساڵی رابردوو دادگای مەغریبی رەزامەندی لەسەر رادەستكردنی دەربڕی بوو، بەڵام وتەبێژی ئینتەرپول بە تۆڕی (ئێن بی سی) رایگەیاند، "تیمێكی كاری تایبەت پێداچوونەوە بە هەموو داواكرییەكان دەكەن ئەوەش بۆ پارێزگارییە لە پرەنسیپەكانی ئەو رێكخراوە لەگەڵ رەچاوكردنی كاتی بڵاوكردنەوەی لەگەڵ رەچاوكردنی زانیارەكانی لەبەردەست بۆ كاتی بڵاوكردنەوەی، هەروەها دەكرێت پشكنین بۆ ئاگاداردكردنەوەكان بكرێت ئەگەر زانیاری نوێ بەردەست بوو، وەك لە حاڵەتی مەغریب روویدا."

لەبەشێكی تری قسەكانی وتەبێژەكەی ئینتەرپول رایگەیاند، "ئەمینداری گشتی ئینتەرپول بەردەوام پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن و نوێكردنەوە بۆ رێكارەكان دەكات، بۆ ئەوەی بەرزترین ئاستی متمانەمان لە سیستەمەكە و كارەكان هەبێت."

سعوودیە

سعوودیە لە لیستی وڵاتە گوماناوییەكانە، ئەوەش بەهۆی ئاستی هاوكارییەكانیەتی بۆ پەكین، دەسەڵاتدارانی سعوودیە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو شەش هاووڵاتی ئیگۆرییان رادەستی چین كردووە، كە هەندێكیان یا لەكاتی حەج لە مەكکە بوون، یاخود بەشێوەیەكی یاسایی لەو وڵاتە ژیاون، بەڵام سعوودیە رادەستی چین كردنەوە.

ئەدریان زینز لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی ئەوە كردەوە، "سعوودیە بەتەواوی لەسەر ئیگۆرەكان توندە، حكومەتی چین دەیەوێت لە هەموو جیهان پاكتاوی ئیگۆرەكان بكات، بۆئەوەی لە دەرەوەی سنوورەكانی چین دەستبەسەر داهاتەكانیان بگرێت."

میسر و ئیمارات

لە (2017) پۆلیسی میسر قوتابییەکى ئیگۆری لە یەكێك لە زانكۆكانی قاهیرە دەستگیركرد و رەوانەی چین كردەوە، هەروەها لە شوێنەكانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەندێك لەوانەی رادەستی چین كراینەوە، ئەوانەی روویان كردبووە دوبەی لەوێ دەستگیركران، گاردین لە راپۆڕتەكەی دەڵێت، "چەندین دیدارم لەگەڵ ئیگۆرەكانی ئیمارات كردووە، پۆلیسی چینی هەماهەنگی میسر و دوبەی هەیە بۆ دەستگیركردنی ئیگۆرەكان، رێككەوتن كراوە بۆ ئەوەی قوتابیەكانی میسر بەرەو دوبەی بڕۆن، ئەوەش بەشێك بوو لە رێككەوتنانەی چین لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە."

سەبارەت بەو تۆمەتانە وتەبێژی حكومەتی ئیمارات رەتیدەكاتەوە هیچ شتێكی لەو جۆرە روویدا بێت، ئاماژە بەوەش دەكات، "ئەو زانیاریانە هیچ بنەمایەكی دروستی نییە، حكومەتی ئیمارات هەموو پێوەرە رێكارە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەكانی گرتۆتەبەر، بۆ دەستگیركردن و لێكۆڵینەوە لەگەڵ داواكراوانی وڵاتانی تر."

لە ساڵی (2020) بڵاوكرایەوە سعوودیە و میسر و ئیمارات چوونە پاڵ (42) وڵاتی واژۆیان لەسەر پاڵپشتی چین كردووە بۆ دەستگیركردنی بە كۆمەڵ لە ناوچەی شینگیانگ، سەبارەت بەو هەواڵە باڵیۆزی ئەو وڵاتە هیچ وڵامێكیان نەدایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین