جوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەکی دیکە دەخاتەروو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

چوارچێوەی هەماهەنگی، جارێکی دیکە دەستپێشخەرییەک بۆ دەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستووەی عێراق دەخاتەروو.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 4/ئایار/2022) چوارچێوەی هەماهەنگی دووەم دەستپێشخەری دەخاتەروو-و داوا لە لایەنەکان دەکات کە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارێک بۆ عێراق رێکبکەون.

دەستپێشخەرییەکە لە دووبەش پێکهاتووە، بەشی یەکەمی نۆ خاڵ لەخۆ دەگرێت. باس لە یەکلایی کردنەوەی پرسی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، هەروەها داوا لە تەواوی لایەنەکان دەکات، بەبێ مەرجی پێشوەختە ئامادەی دانوستان بن، بۆ چارەسەری ئەم دۆخەی ئێستا و جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکە.

بەشی دووەمی دەستپێشخەرییەکە، لە نۆ خاڵ پێکهاتووە. باس لە پێداچوونەوە بە تەواوی گرێبەست و قەرزەکان، لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و گۆڕینی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.

هەر لەم دەستپێشخەرییەدا ئاماژە بە رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور دراوە، لە نێویاندا بەڕێوەبردنی سامانی وڵات، پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە و پابەندبونیان بە بڕیار و فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین