رێکخراوی تەندروستی جیهانی: قەڵەوی پەتایەکی جیهانییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگەیاند: قەڵەوی پەتایەکی جیهانییەو له‌ ئه‌وروپا بووه‌ته‌ هۆی مه‌ترسی بۆ ژیانی زیاتر له‌ 1.2 ملیۆن که‌س.

لقی ئه‌وروپای رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، که‌ 53 وڵاتی ئه‌وروپی تێیدا ئەندامن، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە تێیدا قەڵەوی وەک پەتایەکی جیهانی دەناسێت و هۆشداری لە مەترسییەکانی دەدات.‌

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: نزیک لە 25%ی پێگه‌یشتووانی ئه‌وروپا توشی قه‌ڵه‌وی بوون، ئه‌م گۆڕانکارییه‌ له‌ ئاستێکی به‌رزی جیهانییه‌.

بەپێی راپۆرتەکە، ساڵانە رێژەی قەڵەوی زیاد-دەکات و هیچ وڵاتێکی ئه‌وروپا نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ که‌م بکاته‌وه‌.‌هانز کلۆگه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ ئه‌وروپا روونیکرده‌وه‌، زیادبوونی کێش و قه‌ڵه‌وی یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کی و مه‌ترسیداره‌کانی هه‌ندێک نه‌خۆشی وه‌ک شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشی دڵ و ده‌ماره‌کانی خوێن و ساڵانە هۆکارە بۆ مردنی 1.2ملیۆن کەس لە ئەوروپا ئەمە جگە لە ئەمریکا، کە ساڵانە رێژەکەی زیاد-دەکات و نەتوانراوە بەری پێبگیرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین