بەهۆی شەڕ لە نێوان دووبنەماڵە دووکەس کوژران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆی شەڕێک لە پارێزگای میسان، دوو کەس کوژران و هێزى ئەمنى رەوانەى شوێنى رووداوەکە کراو.

 ئەمڕۆ چوارشەممە(4/ئایار/2022) لە ناحیەی عزێرلە باشوری پارێزگای میسان، شەڕ لە نێوان دووخێزانی خێڵێکدا روویدا، بەم هۆیەوە دووکەس کوژران.  

بەپێی زانیارییەکان، شەڕەکە لە نێوان دوو خێزانى عەشیرەتى بوبخیت بووە. بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوانیان. دوو کەس کوژراون کە هەریەکەیان سەر بە یەکێک لەو دوو خێزانە بوون. 

بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە، هێزى ئەمنى رەوانەى ناحیەى عزێر کراوە و گەماڕۆی ناوچەى رووداوەکەیان داوە، دەستیانکردووە بەگەڕان بەدواى ئەوانەى بەشداربوون لەو شەڕەدا، بەڵام تائێستا دەستگیرنەکراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین