پۆلیسی هەولێر: لە ماوەی ساڵێکدا 1537تۆماتبارمان دەستگیرکردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 1537 تۆمەتبار بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە(4/ئایار/2022 )هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە مانگی رەمەزاندا 532 سکاڵای جیاواز لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە بنکەکانی پۆلیس تۆمارکراون، هەروەها سێ حاڵەتی کوشتن هەبووە.

هۆگر عەزیزی ئەوەشی راگەیاند: لەو ماوەیەدا 24 حاڵەتی دزیکردن هەبووە، پلانی هێزە ئەمنییەکانیش بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی تۆمارکرابون لە مانگی رەمەزاندا، پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەڕێژەی 89% سەرکەوتو بووە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵیت: لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 14 تۆمەتباری حاڵەتی کوشتن، 248 تۆمەتباری حاڵەتی دزیکردن و 6 تۆمەتباری حاڵەتی رێگریکردن دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین