شەڕی ئۆكراینا؛ دەرفەتێكی گرنگە بۆ پێدانی فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا شیکاری

نوچەنێت:

لە (2017) توركیا سیستەمی مووشەكی بەرگی (ئێس400)ی لە رووسیا كڕی، ئەوەش رووبەڕووی دژایەتی فراوانی ئەمەریكا بۆوە، بووە هۆی ئەوە واشنتن بەشداری توركیا لە پڕۆگرامی فڕۆكەی (ئێف 35) هەڵپەسارد، بەڵام پاڵپشتی سەربازی ئەم دوایەی توركیا بۆ ئۆكراینا و هەوڵەكانی نێوەندگیری نێوان مۆسكۆ و كیێڤ دەرفەتێكی بۆ توركیا دروستكرد، كە كۆنگرێسی ئەمەریكا پێداچوونەوە بە بڕیاری هەڵپەساردنی پێدانی چەك بە ئەنقەرە بكات.

پێشتر كۆنگرێسی ئەمەریكا رەتی كردەوە (40) فڕۆكەی جۆری (ئێف 16) بە بڕی شەش ملیار دۆلار و پێداویستی نوێكردنەوەی فڕۆكەی تر بە توركیا بدات.

ژمارەیەك كۆنگرێسمانی سەرەكی كە بەشداربوون لە دوورخستنەوەی توركیا لە پڕۆگرامی فڕۆكەی (ئێف 35) بە ماڵپەڕی (دیڤینس نیوز)یان راگەیاندوە، "خواستیان بەلای ئەوەیە لەسەر داوای ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا فڕۆكەی (ئێف 16) بە ئەمەریكا بدەن، ئەو گرێبەستەش خزمەتی ئاسایشی هاوپەیمانی ناتۆ و ئەمەریكا دەكات."

كۆنگرێسی ئەمەریكا دەسەڵاتێكی فراوان لە رێگریكردنی فرۆشتنی چەك هەیە، ئەوانەی قسەیان بۆ ئەو ماڵپەڕەكە كردووە، ئاماژەیان بەوە كردەوە، "پێدانی فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا پشت بەبەردەوامی پاڵپشتی ئەنقەرە بۆ كۆراینا دەبەستێت."

گریگۆری میكس، سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمەریكا رایگەیاند، "ئێمە پێویستمان بە گفتوگۆ و كاركردنە لەگەڵ توركیا و وڵاتانی تر كە بۆ دژایەتی رووسیا كارمان لەگەڵ دەكەن، هەندێك جووڵە بەو ئاڕاستە دروستە دەریخست، زۆر شت هەیە تا ئێستا پێویستمان بە پێكەوە كاركردنە، هەندێك شتی دیاریكراویش هەیە تا ئێستا بۆتە مایەی نیگەرانیمان."

میكس لە ساڵی رابردوو ئەو پۆستەی وەرگرتووە، ئەوەش لەدوای بڕیاری دوورخستنەوەی ئەنقەرە بوو لە پڕۆگرامی (ئێف 35) كە لە ساڵی (2019) توركیا لەو پڕۆگرامە دوورخراوە.

بەگوێرەی ماڵپەرەكە كۆمارییەكان رایانگەیاندووە، "ئەوان دەسەڵاتی خۆیان بۆ رێگری لە گرێبەستی فڕۆكەی (ئێف 16) بەكارنەهێناوە، جیمس ریچ، ئەندامی لیژنەی كاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا رایگەیاند، "لەگەڵ چەند لایەنێكی تر بۆ ئەو مەبەستە قسەم كردووە، كە توركیا بەڵگەی پێویستی پێشكەش كردووە، بۆیە پێویستە فڕۆكەی (ئێف 16)ی پێبدەین، من جەخت لەسەر ئەوە دەكەمەوە، پێویستە رەزامەندی لەسەر ئەوە بدەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەشگەیشتومەتە بڕیاری كۆتایی."

توركیا فڕۆكەی (ئێف 16)ی كۆنی هەیە، كە لە هەشتاكان كڕیویەتی، بەڵام ئێستا هەوڵدەدات ئەو فڕۆكانە نوێ بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین