نرخى بەنزین دادەبەزێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

نرخى بەنزین لە پارێزگاى سلێمانى زیاتر دادەبەزێت و سەرجەم  بەنزینخانەکانى سلێمانى ئەم بریارە جێبەجێ دەکەن، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانیش هۆکارەکەى بۆ زۆرى خستنەڕوو دەگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (5/ئایار/2022) بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بەهۆى کەمى خواست و زۆرى خستنەڕوو، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ (50) دینار دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر زیاتر روونیدەکاتەوە، سەبارەت بەنرخى بەنزینى موحەسن و سوپەریش، بۆ هەر لیترێک  بەنزین (25) دینار دادەبەزێت.

ئەو دەشڵێت، ئەم دابزینەى نرخى بەنزین سەرجەم بەنزینخانەکان دەگرێتەوە، هەروەها نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە (900) دینار، نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن دەبێتە هەزار و (25) دینار و لیترێک بەنزینی سوپەریش دەبێتە هەزار و (100) دینار.

 جێگەى ئاماژەپێدانە، دواى ئەوەى نرخى بەنزین لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بەرزبوویەوە بۆ سەرووى هەزار دینار بۆ هەر لیترێک، ناڕەزاییەکى زۆرى شۆفێرانى لێکەوتەوە، بەتایبەت شۆفێرانى پاس و تاکسى.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین