داهاتى ئه‌مساڵى عێراق 150 ملیار دۆلار تێپه‌ڕ ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى كرد، داهاتى ئه‌مساڵى عێراق زیاتر له‌ 150 ملیار دۆلار تێپه‌ڕ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پێنجى ئایارى 2022 موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ لێدوانێكى  بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاشكراى كرد، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مساڵ  داهاتى عێراق به‌ نه‌وتى و نانه‌وتى و هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌  زیاتر له‌ 150 ملیار دۆلار بێت. 

راوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و پێشبینیه‌ى هه‌یه‌، پشت به‌ خوێندنه‌وه‌ى سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ده‌به‌ستێت و ده‌شڵێ، "مه‌زنده‌ى ئه‌وه‌ كراوه‌ تێكڕاى رۆژانه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت سێ ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رميل بێت و تێكڕاى نرخى ساڵانه‌ى نه‌وتیش 104 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بێت".

له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى موزهیر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێ، " به‌ به‌روارد به‌ ساڵى 2021 داهاتى زیاده‌ى ئه‌مساڵ به‌ رێژه‌ى 73% زیاتره‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین