ره‌وتى حیكمه‌: چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى حه‌كیمى كۆپى كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ره‌حیم عه‌بوودى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى حیكمه‌ پێیوایه‌ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى كه‌ دواجار چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كردوویه‌تى، كۆپیكردنى پڕۆژه‌كه‌ى عه‌مار حه‌كیمى سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌یه‌.

عه‌بوودى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پێتنجى ئایارى 2022 لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و ده‌ڵێ، "پێشتر حه‌كیم ده‌ستپێشخه‌رى كردووه‌ و میكانیزمه‌كه‌ى روون بوو، نۆ خاڵى ده‌ستپێشخه‌رى حه‌كیم له‌ ده‌قه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌، ته‌نیا گۆڕانكارى به‌ وشه‌ و زاراوه‌كانى كراوه‌".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ره‌وتى حیكمه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و دەرفەتانەی كه‌ له‌ لاى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ پێشنیار ده‌كرێن، دوورن له‌ ده‌ستوور و پێشیوایه‌ هاوپه‌یمانى سێقۆڵى وه‌ك دژ به‌ پرۆسه‌ى سیاسى ده‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌مه‌یش به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانێت.

لە 31ى مانگى ئادارى رابردووه‌وه‌، پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق به‌ ته‌واوى وه‌ستاوه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو دواى ته‌واوبوونى ده‌رفه‌ته‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در جموجۆڵ بكه‌وێته‌ پرۆسه‌ى سیاسییه‌وه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین