ئەردۆغان: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ وەستاندنى جەنگى ڕووسیا و ئۆکراینا تورکیە

نوچەنێت:

هەردوو سەرۆک کۆمارى تورکیا و فەرەنسا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنييدا، "جەنگى نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و پەیوەندییەکانى نێوانیان تاوتوێ دەکەن."

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجى ئایار (2022) ماڵپەڕى (CNN)ـى توركى بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا پرسى جەنگى ڕووسیا و ئۆکراینایان تاوتوێ کرد، هەروەها جەختیان لە "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى نێوان فەرەنسا و تورکیا کردەوە".

سەرۆک کۆمارى تورکیا، لەبارەى جەنگى ڕووسیا و ئۆکراینا ڕایگەیاند، "بۆ وەستاندنى ئەو شەڕەى لە ئۆکراینادا هەیە، دەمانەوێ بە ڕێگەى دیپلۆماسى چارەسەر بکرێ و وەک تورکیا ئەوەى لەدەستمان بێت بۆ وەستاندنى جەنگەکە ئەنجامى دەدەین."

هەروەها دەشڵێت، "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پەیوەندییەکەدا پیرۆزبایى لە ئیمانوێل ماکرۆن کرد، بە بۆنەى دووبارە هەڵبژاردنەوەى بە سەرۆک کۆمارى فەرەنسا."

ئەم لێدوانەى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتێکدایە، تورکیا چەند جارێکى تر لە ڕێگەى وەزارەتى دەرەوە و کەناڵە دیپلۆماسییەکانییەوە هەوڵى نێوەندیگرى داوە بۆ وەستانى جەنگ ئەو وڵاتە، بەڵام تا ئێستا لە هەوڵەکانى سەرکەوتوو نەبووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین