دووەمین فیستیڤاڵی خۆراک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

دووەمین فیستیڤاڵی خۆراک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، 150 جۆر خواردن و خواردنەوە پێشکەش دەکرێن. بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی( 6/ئایار/2022) دووەمین فیستیڤاڵی خۆراک لە پارکی سامی عەبدەلڕەحمان لە هەولێر بەڕیوەدەچێت. تاکو چوار رۆژ بەردەوام دەبێت. هاوکات پشکنینی قەڵەوی بێبەرامبەر بۆ بەشداربوان دەکرێت.  

فیستیڤاڵەکە بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداودەبێت، ئامانج لێی، هۆشیارکردنەوەی خەڵکە بۆ خواردنی تەندروست و شێوازی دروستی خواردن و خواردنەوە، بۆ ئەوەش رۆژانە دیبەیتی تایبەت بۆ پزیشکان و کەسانی شارەزا لە فیستیڤاڵەکەدا بەڕێوەدەچێت.

زۆربەی ئەو خواردنانەی نمایش دەکرێن خواردنی کوردەوارین وەکو: برنج، کفتە، دۆڵمە و بریانی.

دوای تەواوبوونی ئەم فیستیڤاڵە لە هەولێر بڕیارە، لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین