ئاستى به‌رهه‌م نه‌وتى عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

رێكخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌كارى نه‌وت ناسراو به‌ "ئۆپێك" رایگه‌یاند، به‌رهه‌مى نه‌وتى عێراق له‌ مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو بۆ چوار ملیۆن و 509 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ حه‌وتى ئایارى 2022 رێكخراوى ئۆپێك به‌شى نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراوى وڵاتانى ئه‌ندامى له‌ مانگى داهاتوو "حوزه‌یران" ئاشكرا كرد. به‌گوێره‌ى ئه‌و داتایانه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ عێراق له‌ مانگى داهاتوو رۆژانه‌ ده‌توانێ چوار ملیۆن و 509 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێ.

ئه‌م بڕه‌یش به‌ 48 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌م مانگه‌دا "ئایار" زیاتره‌. چونكه‌ عێراق ئه‌م مانگه‌ بڕیارى چوار ملیۆن و 461 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا به‌رهه‌م ده‌هێنێ. ئۆپێك روونیشى كردووه‌ته‌وه‌ عێراق دواى رووسیا و سعوودیه‌ له‌ نێو وڵاتانى ئۆپێك پڵه‌س به‌ سێیه‌م وڵاتى به‌رهه‌مهێن داده‌نرێت. 

دواى ده‌ركه‌وتنى په‌تاى كۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان، به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى ئۆپێك پڵه‌س ئاستى به‌رهه‌مى نه‌وتى وڵاتان سنووردار كرا، بۆئه‌وه‌ى بازاڕى نه‌وت سه‌قامگیر بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین