سه‌در داوا ده‌كات په‌یكه‌رێكى مۆدێرن بۆ باوكى دروست بكرێت
نوچه‌نێت
موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى له هونه‌رمه‌ندان كردووه، په‌یكه‌رێك بۆ باوكى دروست بكه‌ن. چه‌ند مه‌رجێكیشى بۆ په‌یكه‌ره‌كه هه‌یه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه به شێوازێكى نوێ دروست بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌وتى ئایارى 2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در نووسراوێكى ئاراسته‌ى هونه‌رمه‌ندان كردووه و داواى لێكردوون په‌یكه‌رێكى باوكى دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له ساڵیادى كۆچكردنى دابنرێت.
موقته‌دا سه‌در روونیكردووه‌ته‌وه، كاره‌كه وه‌ك پێشبركێ ده‌بێت، خه‌ڵات به سێ كه‌س ده‌درێت و دوو مه‌رجیشى بۆ په‌یكه‌ره‌كه هه‌یه، له‌وانه په‌یكه‌ره‌كه شێوه‌یه‌كى ئاینى هه‌بێت و نه‌وه‌ك سه‌رپێچى بێت له رێنماییه ئاینییه‌كان. مه‌رجێكى تریشى ئه‌وه‌یه به شێوازێك و سه‌لیقه‌یه‌كى نوێ دروست بكرێت، نه‌وه‌ك سه‌لیقه‌یه‌كى كۆن. پێشبڕكێیه‌كه‌یش تا مانگى داهاتوو ده‌بێت.
محه‌مه‌د سادق سه‌در پیاوێكى ئاینى بوو، باوكى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره له 19ى شوباتى 1999 له بارودۆخێكى گوماناوى كوژرا و رژێمى به‌عس به كوشتنه‌كه‌ى تۆمه‌تبار كرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment