نەخۆشێک لە هەولێر گومانى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوونى لێدەکرێت تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى تەندورستى هەولێر ئاشکراى دەکات، گومان دەکرێت حاڵەتێکى تاى خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمار بکرێ.

ئەمڕۆ شەممە (7/ئایار/2022) د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕاگەیاند، نەخۆشێک ڕەوانەى یەکێک لە نەخۆشخانەکانى هەولێر کراوە، گومان دەکرێت تووشى نەخۆشى تاى خوێنەربوون بووبێت.

د. دلۆڤان محەمەد، زیاتر روونیدەکاتەوە، ئەو کەسەى هێنراوەتە نەخۆشخانەى راپەڕێن، منداڵە و تەمەنى دوو ساڵانە و

گومان لە نەخۆشێک دەکرێت کە تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت، بەڵام ئێمە تیمێکی پسپۆڕمان بەو نەخۆشییەوە هەیە، نموونەی خوێنی لێوەرگیراوە و بۆ دڵنیابوون نێردراوەتە تاقیگەی گشتی، هەروەها گومانلێکراو لە نەخۆشەکانی دیکە جیا کراوەتەوە.

گووتیشى، ئەو منداڵە  لە ناوەڕاستی عێراقەوە هاتووەتە هەولێر، چونکە تای خوێنبەربوون لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بڵاوبووەتەوە گومانەکە زیاتر بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین