وەزارەتى تەندروستى وەڵامى ئەندام پەرلەمانێکى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق دەداتەوە تەندرووستی

نوچەنێت:

وتەبێژى وەزارەتى تەندرستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا وەڵامى ئەندام پەرلەمانێکى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق دەداتەوە، سەبارەت بە رێگریکردنى وەزارەتى تەندروستى لە هاتنى دەرمان لە بەغداوە بۆ سلێمانى و دەشڵێـت، "ئەم قسانە ئەصڵ و ئەساسى نییە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (8/ئایار/2022) د. ئاسۆ حەوێزى، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا وەڵامى ئەندام پەرلەمانێکى یەکێتى دەدات و تێیدا هاتووە، "دەربارەی وتەكانی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بەناوی بڕیار رەشید، كە ئاماژەی بەوەداوە گوایە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگری لە هاتنی دەرمان كردوە لە بەغداوە بۆ پاریزگای سلێمانی، لێرەوە بۆ رای گشتی و هاونیشتمانیانمان لە پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنین كە ئەمەی وتراوە هیچ ئەصل و ئەساسی نیە."

د. ئاسۆ حەزى دەشڵێت، "جگە لە مەرامی سیاسی و وروژاندنی هەستی هاوڵاتیانی سلێمانی خۆشەویست هیچیتر نیە چونكە ناوبراو بێ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی هاتنی دەرمان لە بەغداو دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكان ئەم قسانەی كردوە."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى، "هاتنی دەرمان لە رێگەی دامەزراوەی كیمادیاوە لە بەغدا راستەوخۆ دەگاتە كۆگای دەرمانی پارێزگاكان و ناگەڕێتەوە كۆگاكانی وەزارەتی تەندروستی تا بەشە دەرمانی پارێزگاكان دیاری بكات".

ئەوەش هاتووە، "پێدانی بودجەی زیاتری كۆرۆنا كە لەبەغداوە دەگەیشتە هەرێمی كوردستان و دروستكردنی نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان و لە شاری سلێمانی شایەدی ئەو كارانەن كە ئەنجامدراوە لە پارێزگاكە و بەئەركی خۆشمان دەزانین خزمەتی هەمو پارێزگگاكان بكەین بێ جیاوازی".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین