پارێزگاى هه‌ولێر نرخى كاره‌باى موه‌لیده‌كانى دیارى كرد کوردستان- عێراق

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

قاره‌مان مه‌ولود سه‌رۆكى لیژنه‌ى موه‌لیده‌ ئەهلیەکانی شارى هه‌ولێر ئاشكراى كرد بڕى 11 هه‌زار و 250 دینار، تا 12 هه‌زار و 250 دینار بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ دیارى كراوه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە هه‌شتى ئایارى 2022 حاجى قارەمان مەولود، سەرۆکی لیژنەی موه‌لیدەکانی شاری هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی راگەیاند، "تێکڕای ئیشکردنی موه‌لیده‌كانى شاری هەولێر (237) سەعات و 30 خووله‌ك بووه‌، واته‌ به‌ تێكڕایى (4،7) بووە رۆژانە (7،14) سەعاتێک".

دەربارەی نرخی کارەبای موه‌لیدەكانیش بۆ مانگى نیسان سەرۆک لیژنەكه‌ گوتی، "کەمترین نرخی کارەبای موه‌لیدەی شاری هەولێر 11 هه‌زار و 250 دیناره‌، زۆرترین نرخی موه‌لیدەش بۆ ئەم مانگە  12 هه‌زار و 250 دینار بووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین