ئێران رێگه‌ نادات عێراق پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى قبووڵ بكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

راپۆرتێكى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا هۆشدارى له‌ وشكه‌ساڵى عێراق ده‌دات، ئاشكرایشى ده‌كات به‌ هۆى ئێرانه‌ عێراق پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى سعوودیه‌ى قبووڵ نه‌كردووه‌، كه‌ بریتی بوو له‌ چاندن و سه‌وزكردنى شه‌ش ملیۆن دۆنم زه‌وى له‌ خاكى عێراق.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌شتى ئایارى 2022 پوخته‌ى راپۆرتێكى ئه‌نجومه‌نى هه‌واڵگرى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكاى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ى له‌ كه‌شوهه‌واى دنیا رووده‌دات كاریگه‌رییه‌كى زۆرى به‌ سه‌ر عێراق ده‌بێت. بۆیه‌ هۆشدارى داوه‌ له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر عێراق به‌ پرۆژه‌ى به‌رده‌وام خۆى ئاماده‌ نه‌كات، بارودۆخه‌كه‌ مه‌ترسیدار ده‌بێت.

پێشتر سعوودیه‌ پێشنیارى بۆ عێراق كرد بوو، رێگه‌ى بدات وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتى كشتوكاڵ بكات و بڕى شه‌ش  ملیۆن دۆنم زه‌وى بكات به‌ كشتوكاڵ له‌ شاره‌كانى ئه‌نبار و نه‌جه‌ف و موسه‌نا. ئه‌مه‌یش له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى سه‌وز، كه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنبشینى شاى سعوودیه‌ راگه‌یێندراوه‌.

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ عێراق پێشنیاره‌كه‌ى قبووڵ نه‌كردووه‌، به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى ناتوانێ ئاو بۆ ئاودانى ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ى زه‌وى دابین بكات، به‌ڵام راپۆرته‌كه‌ پێیوایه‌ ئێران له‌ پشت قبووڵنه‌كردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین