جگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان شه‌ش وڵاتى ترى تێدایه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

پلانى ئاكار زۆر گه‌وره‌یه‌..

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕه‌ توركى و جیهانییه‌كان باس له‌ پلانى خلوسى ئاكارى وه‌زیرى به‌رگريى توركیا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكرێت ئه‌وا له‌ مانگى ئادار ده‌ستپێده‌كات، به‌ سێ قۆناغ ده‌بێت. جگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان شه‌ش وڵاتى تر ديَنة ناو ثلانةكةوة، ئامانجى سه‌ره‌كى لێدانى په‌كه‌كه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى به‌شێك له‌و شیكارییانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌ سه‌ردانى خلوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگريى توركیا و یه‌شار گوله‌ر سوپاسالاريى توركیا ده‌كه‌ن.

له‌ لێكدانه‌وه‌كان هاتووه‌ ئه‌و پلانه‌ى خه‌لوسى ئاكار دایناوه‌ له‌ سێ قۆناغ پێكدێت و له‌ مانگى مارس له‌ شنگاله‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، ئامانجى سه‌ره‌كیش لێدان و سنوورداركردنى په‌كه‌كه‌ ده‌بێت.

قۆناغى یه‌كه‌م له‌ شنگال ده‌بێت، لێره‌دا توركیا داواى هاوكارى له‌ عێراق و هه‌رێم ده‌كات و به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى شنگال بێت، هه‌رێمى كوردستان رۆڵێكى نابێت، چونكه‌ دۆسیه‌ى ئه‌منى شنگال به‌ ته‌واوى به‌ده‌ست عێراقه‌.

عێراق تا ئێستا ره‌زامه‌ندى نه‌داوه‌ له‌سه‌ر به‌شداربوون له‌و ئۆپراسیۆنه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شدار بێت. ئه‌وا قۆناغى دووه‌م دێت كه‌ لێدانى په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان. توركیا باوه‌ڕى وایه‌ ده‌سه‌ڵاتى رۆژئاواى كوردستان به‌ده‌ست په‌كه‌كه‌یه‌ یان هێزه‌كه‌ى ئه‌وێ لقێكه‌ له‌په‌كه‌كه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ قه‌ندیل دابڕێت.

لێره‌دا خواستى توركیا به‌ر ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام توركیا بۆ قۆناغى سێیه‌م هه‌ر له‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان دانوستاندن له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات، كه‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى له‌ دۆسیه‌ى سووریا هه‌یه‌.

واته‌ ئێستا جگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان و خودى توركیا، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سووریا و رووسیا و عێراق وئه‌مریكا دێنه‌ ناو بابه‌ته‌كه‌وه‌. خاڵى ده‌سپێكیش به‌ ره‌زامه‌ندى عێراق ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كرا له‌ شنگاله‌وه‌یه‌.

به‌ڵام ئایا به‌غدا ئه‌گه‌ر بڕیاریش بدات به‌شدار بێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ چاودێران ده‌ڵێن تا ئێستا به‌غدا له‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كى دروست له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى په‌كه‌كه‌ و حه‌شدى شه‌عبى له‌ شنگال بكات، چونكه‌ یاریكه‌رێكى تر له‌ناو بابه‌ته‌كه‌یه‌ ئه‌ویش ئێرانه‌، بۆیه‌ پێشبینى ناكرێت خواستى توركیا وه‌ها به‌ ئاسانى جێبه‌جێ بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین