وەزارەتی ژینگە: زۆری ئۆتۆمبیل یەک لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند: بەهۆی نەبونی پلان بۆ دروستکردنی کارگەکان لە ناوچەکانی عێراق و بونی ملیۆنان ئۆتۆمبێل لە شارەکاندا هۆکارێکن بۆ گۆڕانی کەشوهەوا.

عیسا فەیاز، بەڕێوەبەری گشتی هونەری لە وەزارەتی ژینگەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دەڵێت: پیسبونی ژینگەی شارەکان بەشێکی بۆ بوونی کارگەی پێشەسازی دەگەڕێتەوە کە تایبەتمەندی پاراستنی ژینگەیان تێدا نییە، بۆ نمونە 200 کارگە و کۆمپانیا لە بەغدا و  400 کارگە و کۆمپانیای دیکەش لە هەمو عێراق لەنزیک شارەکان هەیە، بەگوێرەی رێنماییەکانیش دەبێت کارگەکان لانیکەم 5 کیلۆمەتر لە شارەکان دووربن، هەروەها کارگەکان لەنێوان خۆیاندا پێویستە هەمان ماوەیان هەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی هونەری لە وەزارەتی ژینگەی عێراق ئەوە ئاشکرادەکات، کە ئەو رێنماییە لە عێراق جێبەجێنەکراوە بۆ نمونە لە یەک شوێندا زیاتر لە 50 کارگە و کۆمپانیا هەیە کە بەرهەمەکانیان دەبنەهۆی پیسکردنی ژینگە، ئەوەش پێویستی بە یاسای ژینگەیی نوێ هەیە کە مەودای نێوان کارگەکان دیاری بکات.

سەبارەت بە چارەسەر، عیسا فەیاز دەڵێت: یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ پرسی پیسبونی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا کەمکردنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێل و هێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دۆستی ژینگەیە لەگەڵ گرنگیدان بە هاتوچۆی گشتی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین