راوێژكارى كازمى : 80% داهاتى هه‌ژاران به‌ خۆراك خه‌رج ده‌كرێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، 80% داهاتى هه‌ژارانى عێراق بۆ خۆراك خه‌رج ده‌كرێت و ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر بایه‌عى نه‌مێنێ ئه‌وا رێژه‌ى هه‌ژارى زیاتر ده‌بێت".

ئه‌و راوێژكاره‌ى كازمى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نۆى ئایارى 2022 لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و گوتوویه‌تى، "80% داهاتى هه‌ژاران بۆ خۆراك خه‌رج ده‌كرێت، كه‌چى له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندان و چینى مامناوه‌ند ئه‌م رێژه‌یه‌ ناگات به‌ 30% چونكه‌ ئه‌وان داهاتیان زۆره‌".

موزهیر محه‌مه‌د ساڵح باس له‌وه‌ ده‌كات رێژه‌ى هه‌ژاریى ئێستا له‌ عێراق ده‌گاته‌ 30% دانیشتووان، ده‌شڵێ، "نه‌مانى پسووله‌ى خۆراك وا ده‌كات رێژه‌ى هه‌ژاریى له‌ عێراق به‌رزتر بێته‌وه‌".

هه‌ر له‌ لێدوانه‌كه‌ى راویژكارى سه‌رۆكى حكومه‌ت، پێشبینى ده‌كات ئه‌مساڵ زیاده‌ داهاتى عێراق بگات به‌ 26 ملیار دۆلار، بۆیه‌  پێشنیار ده‌كات ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ زیره‌كى و پلان خه‌رج بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین