ململانێكانى رووسيا و ئەمەريكا لەسەر دیاریکردنى نێردەى نێودەوڵەتى بۆ ليبيا وەرگێڕان

نوچەنێت:

دابەشكارييەكانى ليبيا تەنيا لە نێوان لايەنە ناكۆكيەكانى ئەو وڵاتە نييە، بەڵكو شۆڕبۆتەوە بۆ  رووسيا و ئەمەريكا لە ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى لەسەر بۆ درێژكردنەوەى ماوەى كارى نێردەى نوێى نێدەوڵەتى بۆ وڵاتانى عەرەبى لە سێ مانگ بۆ شەش مانگ.

ستيڤان وليامز، راوێژكارى نێودەوڵەتى بۆ ليبيا لەناو كرۆكى ململانێى ديپلۆماسى رووسيا و ئەمەريكايە، هەرچەندە ئەو ململانێيە ريشەكەى بۆ چەند مانگێك پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بەڵام شەڕى رووسيا و ئۆكراينا ئەو ململانێيەى قووڵتر كردووە.

وليامز يان نێردەى ئەفريقى

هەرچەندە وليامز وەك راوێژكارى ئەنتۆيۆ گويترێس، ئەميندارى نەتەوە يەكگرتووەكان كاردەكات، بەڵام مۆسكۆ دژ بەوەيە لە سەرۆكايەتى نێردەى نێودەوڵەتى بەردەوام بێت، بەڵام سوورە لەسەر ئەوەى دەبێت نێردەيەكى نێودەوڵەتى نوێ ديارى بكرێت، دەبێت  ئەو كەسەش لە وڵاتانى كيشوەرى ئەفريقاش بێت، ئەوەش هەمان خواستى يەكێتى وڵاتانى ئەفريقيايە، چينيش ئەو خواستە هەیە، كە خاوەنى كورسى هەميشەيى ئەنجوومەنى ئاسايشە.

لەبەرانبەردا ئەمەريكا چەندين جارە بەربەست لەبەردەم دياريكردنى كانديدى ئەفريقيەكان بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە لە ليبيا  دروست دەكات، لەگەڵ ئەوەش هەوڵدەدات ماوەكەى بۆ ساڵێك درێژبكرێتەوە، بەردەوامى وليامز لەو پۆستە وەك راوێژكارى گوي كەمترين دژايەتى ئێستا ئەوەيە رووسيا وەك نێردەى نێودەوڵەتى قبوڵى ناكات.

لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوەى يان كوبيش لەسەرۆكايەتى ئەو نێردەيە لە مانگى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو، لەمانگى ئەيلوولى رابردوو ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى ماوەى نێردەى خۆى لە ليبيا بۆ زياتر لە چوار مانگ درێژ نەكردووە.

ماوەى درێژكردنەوەى ئەركى نێردەى نێودەوڵەتى لە مانگى ئەيلوولى رابردوو تەنيا چوار مانگ بوو، پاشان لە مانگى كانوونى دووەمى ئەمساڵ سێ مانگى تر درێژكرايەوە، لە كۆتايى مانگى رابردوو دووبارە ماوەكەى كۆتايى هات، بۆيە جارێكى تر تا كۆتايى مانگى تەمووزى ساڵى داهاتوو درێژكرايەوە.

درێژكردنەوەى ماوەى نێردەى نەتەوە يەكگرتووەكان تەنيا (90) رۆژە، رۆڵى وليامز و نەتەوە يەكگرتووەكان لە سياسەتى سەركردايەتى پڕۆسەى گفتوگۆى نێوان لايەنەكانى ليبيا لاواز دەكات، ئەوەش تێگەيشتنێك لاى لايەنەكانى ليبيا دروست دەكات، وليامز پاڵپشتى پێويستى نێودەوڵەتى نييە، بۆيە ئەگەر هەيە بەربەست لەبەردەم ئەركى چاودێريكردنى گفتوگۆى نێوان ئەنجومەنى نوێنەرانى تەبروق و ئەنجومەنى باڵاى دەوڵەت (نوێنەرانى راوێژكارى) دروست بكات، ياخود رووبەڕووى سازشى زیاترى دەكاتەوە بۆ ئەوەى هەوڵێستەكانى بەلاى لايەنێك دا بكەوێت، هەر ئەوەش بوو جيفرى ديلۆرينتيس، نوێنەرى ئەمەريكا لە نەتەوە يەكگرتووەكان رايگەياند، "ئەو بڕيارە لەو دەستەواژەى ئێستا پاڵپشتى پێويست بۆ نێردەى نەتەوە يەكگرتووەكان دەستەبەر ناكات، هەروەها پەيامێكى نەرێنيشە بۆ گەلى ليبيا." 

ئەوەش لە كاتێکدا بوو ڤاسليى نيبينزيا، نێردەى رووسيا وەڵامى دايەوە، "بەداخەوە هەندێ لە ئەندامانى ئەو ئەنجوومەنە، ئامادە نيين قبوڵى سيناريۆى سەرۆكايەتى نێردەى نەتەوە يەكگرتووەكان بكەن لە لايەن كەسێك لە كيشوەرى ئەفريقيا، ئەوەش كارێكى بنياتنەرانە نييە."

گەڕان بەدواى پاڵپشتى ئەوروپا

سووربوونى رووسيا لەسەر بەردەوامى رەتكردنەوەى وليامز بۆ سەرۆكايەتى نێردەى نەتەوە يەكگرتووەكان پاڵنەرە بۆ گەڕان بەدواى پاڵپشتى لە نێوان هاوپەيمانە ئەوروپييەكانى واشنتن بۆ بەهێزكردنى رۆڵى سەرۆكايەتى لە چاودێرى گفتوگۆكانى قاهيرە كە لە نێوان ئەنجوومەنى نوێنەران ئەنجوومەنى وڵات بەرێوە دەچێت.

لە رۆژانى (23 تا 29) وليامز بەردەوام لە پەيوەندى دابوو لەگەڵ ئەڵمانيا و بەريتانيا و فەڕەنسا، بۆ بەدەستهێنانى پاڵپشتى ئەوروپا بۆ ئەو پلانەى دايناوە، کە مەبەستى لێى دۆزينەوەى چارەسەرى تەواوفقى لە نێوان لايەنە ناكۆكەكان بۆ رێگرى لە دابەشكارييەكان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكان، سەردانەى ئەو سێ وڵاتەى كرد.

لەو سەردانە چاوى تۆبياس ليندنز، وەزيرى دەوڵەتى ئەڵمانيا، ئەندرياس ميكايليس وەزيرى دەوڵەت لە وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانيا كەوت، هەروەها لە بەريتانيا لەگەڵ لۆرد ئەحمەد، وەزيرى دەرەوەى كاروبارى باشوورى ئاسيا و باكوورى ئەفريقيا لە بەريتانيا  و لە فەڕەنسا لەگەڵ پۆل سۆلير نێردەى ئەو وڵاتە لە ليبيا كۆبووەوە.

بەگوێرەى راگەيێندراوى لاپەڕەى فەرمى نێردەى نێودەوڵەتى، وليامز لە كۆبوونەوەكانى لەگەڵ بەرپرسانى ئەوروپا گفتوگۆى لەسەر ئەنجامى كۆبوونەوەى راوێژكارى كردبوو، كە لە رۆژانى (13 تا 18) مانگى رابردوو لە قاهيرە، كە لايەن ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران و ئەنجوومەنى سەرۆكايەتى ئەنجام درا.

لەو كۆبوونەوانە وليامز باسى لە كۆبوونەوەى هاوبەشى هەردوو ئەنجوومەنى ليبياى كردبوو، هەروەها باسى لە بايەخى پارێزگاریکردن لە بەردەوامى رێڕەوى ئاسايش و ئابوورى ئەو وڵاتە كرد، كە لەرێگەى پارێزگارى لە گفتوگۆى نێوان لايەنەكانى ليبيا دێتەدى.

راوێژكارى نەتەوە يەكگرتووەكان پاڵپشتى لەو سێ وڵاتە وەرگرتووە بۆ ئەوەى ليبيا بگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردنى نيشتيمانى لە چوارچێوەى دەستوورێكى بەهێز و كاتى دياريكراو، بەڵام ئەركەكەشى قورسە، ئەوەش بەهۆى فراوانى ناكۆكى نێوان لايەنەكانى ليبيايە، لەلايەكى تريشەوە ئەو بەرپرسانەى كۆبوونەوەيان لەگەڵ كردووە لەسەر ئاستى وەزيرانى دەرەوە نەبووە.

لەگەڕى يەكەمى كۆبوونەوەى قاهيرە لە نێوان ئەندامانى هەردوو ئەنجوومەنى ليبيا سەركەوتوو نەبوون، ئەوەش بەهۆى ئەو ململانێيانەى لەسەر شەرعيەتى حكومەت بەسەرۆكايەتى عەبدولحەميد دبيبە و حكومەتى راسپێردراو بەسەرۆكايەتى فەتحى باشاغا، لەلايەن پەرلەمانى ليبياوە.

تەنيا ئاڵۆزى سياسى نييە فشارەكان لەسەر وليامز زياد دەكات، بەڵكو كشانەوەى پێنج ئەندامى سەر بە خەليفە حەفتەريشە لە ليژنەى هاوبەشى (5+5) كە ئەوەش هەڕەشە لە راگرتنى ئاگربەستى مانگى تشرينى يەكەمى (2020) دەكات.

گرتنەوەى بیرى نەوت و بەندەرى نەوتى لەلايەن لايەنگرانى حەفتەر يەكێكە لە كاريگەرييە نەرێنييەكان نەك تەنيا لەسەر دۆخى ئابوورى ئەو وڵاتە، بەڵكو بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت كاريگەرى لەسەر بازاڕى نێودەوڵەتيش هەيە.

لە سايەى ئەو دۆخە سياسى و سەربازيى و ئابوورييە خراپە ليبيا، بۆتە هۆى ئەوەى وڵاتانى ئەوروپا دەستبەردارى پاڵپشتى وليامزى كردووە، بۆتە فشارى رووسياش لەسەر دياريكردنى نێردەى نوێى نەتەوە يەكگرتووەكان، كە تا ئێستا نەتۆتە رێككەوتنى سياسى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكان لەسەر بنەماى دەستوورى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین