لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆده‌بنه‌وه
نوچه‌نێت
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نۆى ئایارى 2022 لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆببنه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى به ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه، "له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێى پێشهاته سیاسییه‌كان، بنبه‌ستى پرۆسه‌ى سیاسى، هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌ربه‌خۆكان له‌باره‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌كه ده‌كرێت".
هاوكات له هه‌ولێریش كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمان به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى به‌شداربوو له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق كه‌وتوونه‌ته‌خۆ، چونكه ته‌نیا دوو رۆژ ماوه له‌و ده‌رفه‌ته‌ى كه موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دا بوو.
له 31ى ئادارى رابردوو موقته‌دا سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و ده‌رفه‌تى 40 رۆژى به چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دا بێ ره‌وتى سه‌در هه‌وڵى پێكهێنانى حكومه‌ت بده‌ن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment