تێكچوونى پەيوەندييەكانى رووسيا و ئيسرائيل هۆشداريیە بۆ وڵاتانى ناوچەکە وەرگێڕان

نوچەنێت:

تێکچوونى خێرايى پەيوەندييەكانى نێوان رووسيا و ئيسرائيل پەيامێكى هۆشدارييە بۆ وڵاتانى ترى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، كە هەوڵدەدەن شەڕى ڕووسيا و ئۆكراينا بێلايەن بمێنێنەوە.

هەرچەندە ئەمەريكا و رووسيا خاوەنى يەك پرەنسيپن، كە يا دەبێت لەگەڵمان بيت، يا دەبێت دژ بيت، بەڵام پێشتر ئيسرائيل وەك سعووديە و ئيمارات و توركيا هەوڵيدا پەيوەندييەكى باشى لەگەڵ مۆسكۆ و واشنتن بێت.

پارێزگارى لە بێلايەنى كارێكى قورسە

ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا كە پێى وايە، "ئيسرائيل و توركيا هەوڵياندا پێگەى خۆيان وەك نێوەندگير لە نێوان ئۆكراينا و رووسيا بقۆزنەوە، نێوەندگيريشيان بۆ جێيەجێكردنى سزاكانى ئەمەريكا دژ بە رووسيا بەكارهێنا." 

دواى ئەوەى توركيا پلانى هاندانى گەشتيارى بۆ سەردانى توركيا راگەياند، لە چەند رۆژى رابردوو سەرۆكى ئۆكراينا رەخنەى لە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا گرت، ئەوەش لەكاتێكدا بوو لە ساڵى رابردوو لەم كاتە نزيكەى پێنج مليار گەشتيارى سەردانى توركيايان كردبوو.

رۆژێك دواى سەردانى ئيبراهيم كاڵن، راوێژكارى باڵاى ئەردۆغان زيلينكسى رايگەياند، "ئەو سياسەتەى توركيا گونجاو نييە، دەبێت توركيا لايەك هەڵبژێرێت."

تا ئێستا كۆمەڵێك كۆتوبەندى ئيدارەى بايدن لەسەر زيادكردنى بەرهەمى نەوت هەيە، ئەوەش بۆ دابەزاندنى نرخى نەوت و هاوكارى ئەوروپا بۆ دەربازبوون لە پشتبەستن بە وزەى رووسيا، بەڵام سعووديە و ئيمارات رەتى دەكەنەوە، لەگەڵ ئەوەش ئيدارەى ئەمەريكا هيچ گومانى نييە دەبێت ئەو وڵاتانە لە بيريان بێت، كە دەبێت لەكاتى پێويست لەگەڵى بن و پشتى بگرن، بەڵام ئەبوو زەبى گوێى پێ نەدا.

لە كۆتايى مانگى رابردوو كۆمپانياى تۆتاڵ ئينجزى فەرەنسى گرێبەستى گواستنەوەى خامى ئەبوو زەبى بۆ ئەوروپا وەرگرت، لە سەرەتاى ئەو مانگ يەكەم بارهەڵگر گەيشتە ئەوروپا.

ناكۆكى سعوديە و ئەمەريكا

جيا لە هەندێك تێبينى محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنيشنى سعودى لە ديدارێكى گۆڤارى (زەئەتلانيك) ئاشكراى كرد، سعوديە و ئيمارات و ئەمەريكا خۆيان لە ململانێى ئاشكرا پاراستووە، بەڵام ئەوە نەبوو رێگر لەبەردەم بەرپرسانى پێشوو لەبەردەم ناكۆكييەكان ئاشكرا بكەن.

سەبارەت بە پێشنيازى هيلارى كلينتۆن بۆ بەكارهێنانى ناچاركردنى سعوديە لەسەر زياد كردنى بەرهەمى نەوت، توركى فەيسەڵ، باڵيۆزى پێشووى سعوديە لە ئەمەريكا و سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى بە گاڵتەجاڕييەوە دەڵێت، "ئێمە منداڵى قوتابخانە نين بەدار مامەڵەمان لەگەڵ بكرێت، ئەگەر مامەڵەكە بەو جۆرە بێت ئێمەش وەڵامى هاوشێوەمان دەبێت."

محەمەد خاليد يەحيا، ئەندام لە پەيمانگەى هدسۆن و سەرنووسەرى پێشووى عەرەبيە ئينگليزى دەڵێت، "سعووديە هەست بەنيگەرانى دەكات كە ئەو سيستەمە جيهانەى ئەمەريكا نزيكەى سەدەيەكە سەركردايەتى دەكات بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت." 

يەحيا قسەى بەربرسێكى باڵاى سعووديە دەگوازێتەوە، كە گوتوويەتى، "ئەمەريكاى بەهێز و متمانە پێكراو دەكرێت سعووديە بكاتە دۆست، بەڵام لاوازى ئەمەريكا و هەڕەشەكانى تەنيا مەترسى نييە بۆ سەر  خۆى، بەڵكو مەترسيە بۆ سەر ئێمەش."

ناكۆكى رووسيا و ئيسرائيل

پەيوەندييەكانى ئيسرائيل لەگەڵ رووسيا گەيشتە ئاستى بەريەكەوتن، لەچەند رۆژى رابردوو سێرگى لاڤرۆڤ، وەزيرى دەرەوەى رووسيا رايگەياند، "خوێنى هێلتەر خوێنێكى جوو بوو."ئەو قسەى لاڤرۆڤ بۆ پاساوهێنانەوە بۆ وەسفكردنى زيلينسكى بوو كە بە بنەچە نازى بووە و بە ڕەگەز جووە، شارەزايانى جوو ئەو قسەيە بەگەوترين دوژمندارى بۆ ساميى بوون دادەنێن.

لە بەرانبەردا، يائير لابيد، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل رايگەياند، "لێدوانەكانى وەزيرى دەرەوەى رووسيا راگەيێندراوێكى شوومە، مايەى چاوپۆشى لێكردن نييە، ئەوە جگە لەوەى هەڵەيەكى مێژوويى مەترسيدارە، جووەكان لە هۆڵۆكست خۆيان نەكوشتووە، بەڵام ئەو بەم جۆرە دابەزيە ئاستى رەگەزپەرستى دژ بە جوو، خودى جووەكان بە دژە سامى تۆمەتبار دەكات."

لەبەشێكى ترى قسەكانى لابيد رايگەياند، "هەموو هەوڵێكمان بۆ پارێزگارى لەسەر پەيوەندييەكى باش لەگەڵ رووسيا دەخەينەگەڕ، بەڵام هەموو شتێك سنوورێكى هەيە، ئەمجارە ئەم سنوورە بەزێندراوە، بۆيە پێويستە رووسيا داواى لێبووردن لە ئێمە و هەموو گەلى جوو بكات."

رووسيا رەخنەكانى تووندتر كرد، وەزارەتى دەرەوەى رووسيا رۆژێك دواى ئەوە ئيسرائيلى بە هاوكارى نازييە نوێكان لە ئۆكراينا تۆمەتباركرد، سەبارەت بە لێدوانەكانى وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل رايگەياند، "لێدوانەكانى لابيد پێچەوانەى مێژووە، بۆچى حكومەتى ئيسرائيل پاڵپشتى سيستەمى نازييەتى نوێ لە كيێڤ دەكات."

ئەو لێدوانانەى لاڤرۆڤ و وەزارەتى دەرەوەى رووسيا لە چوارچێوەى ئاڵۆزييەكانى ئيسرائيل و رووسيا، رۆژێك پێش ئەو لێدوانانە كەناڵى رووسيا ئاشكراى كرد، (10) بەرپرسى كونسڵخانە و پاسەوانانى ئاسايشى ئيسرائيل لەسنوورەكانى پۆڵندا و ئۆكراينان هاوكارى هاونيشتيمانيانى ئيسرائيل دەكەن كە لە وڵاتە رادەكەن.

يوسى ميلمان، نووسەرى ئيسرائيلى دەڵێت، "ناو و پاسەپۆرتيان ئاشكرا بووە، دەكرێت ئەوە هاوكارى دوژمنانى ئيسرائيل بێت."ئەو ئاشكرا بوونەوە رۆژێك دواى ئەوە بوو كە دەزگاكانى راگەياندنى ئيسرائيل بڵاويان كردەوە، كە ئيسرائيل هەوڵى تيرۆركردنى كارمەندێكى كونسڵخانەكەى لە توركيا و ژەنەڕاڵێكى ئەمەريكى لە ئەڵمانيا و رۆژنامەنووسێك لە فەڕەنسا پووچەڵكردەوە.

پەيامێكى هۆشدارى بۆ وڵاتانى ئەو ناوچەيە

ئيسرائيل لەسايەى بەڕێوەبردنى قەيرانى ئۆكراينا لەسەر پەتێكى زۆر باريك يارى دەكات، كاتێك ئۆكراينا داواى چەكى لێكرد رەتى كردەوە، لەوانەش كڵاوەى دژە مووشەكى و تەكنەلۆژياى چاودێرى ئيسرائيلى پێ بدات، بەڵكو تەنيا هەندێك هاوكارى مرۆيى پێشكەش بەو وڵاتە كرد، هەروەها لەڕووى زانيارى هەواڵگرييەوە هاوكارى كرد، لە نەتەوە يەكگرتووەكان دەنگى بەسەركۆنەكردنى رووسيادا، ئيماراتى رازى كرد هەمان بڕيار بدات، لەپاڵ ئەوەش ئيسرائيل دەنگى بە هەڵپەساردنى رووسيا لە ئەنجومەنى مافەكانى مرۆڤى سەر بە نەتەوەيەكگرتووەكان دا.

لەژێر فشارەكان بۆ دەرچوون لە سياسەتى بێلايەنى، لابيد هەنگاوى بۆ تێكچوونى پەيوەندييەكانى مۆسكۆ و تەلئەبيب نا، لە كۆتايى مانگى رابردوو جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "رووسيا تاوانى جەنگى ئەنجام داوە."

دواى ئەوە وەزارەتى دەرەوەى رووسيا رايگەياند، "لێدوانەكانى وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل هەوڵێكى نەزۆكە بۆ سوود وەرگرتن لە دۆخى ئۆكرا بەهۆى پەرتەوەزايى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بتوانێت بۆ ململانێى مێژوويى ئيسرائيل و فەڵەستين سوود لەو دۆخە وەربگرێت."

دواى ماوەيەكى كەم باڵيۆزى رووسيا لە ئيسرائيل لە كەناڵى ئيسرائيلى رايگەياند، "تا ئێستا تەلئەبيب و مۆسكۆ دۆستن، بەڵام رووسيا چاوەڕوانى هەڵوێستێكى هاوسەنگترى لە ئيسرائيل دەكرد."

ئۆليدگ زۆررافليف، جێگرى سەرۆكى ناوەندى سەرۆكى رووسيا بۆ ئاشتەوايى لايەنە ناكۆكەكانى سووريا رايەگياند، "سيستەمى بەرگرى ئاسمانى رووسى (Buk M2E) بەم دواييە، رێگەى لە فڕۆكەى (ئێف 16)ى ئيسرائيلى گرتووە، بە ئاسمانى سووريا بسوڕێنەوە."

ئەو ئاشكرا بوونە، هۆشدارى رووسيايە كە لە داهاتوو رێگە بە هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئامانجەكانى سووريا دانات، ديپلۆماتكارێكى رۆژئاوايش رايگەياند، "دەستبەرداربوونى ئيسرائيل لە هاوسەنگى مەترسيە، پێويستى بە چاودێرى ورد هەيە، هەندێك وڵاتى تر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەن تا ئێستا هەندێك هاوسەنگيان پاراستووە، بەڵام پرسيارەكە ئەوەيە تا كەى بەردەوام دەبن؟."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین