ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق
وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ مووچەى مانگى چوارى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/ئایار/2022) بەپێى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى بڵاویکردۆتەوە، مووچەى مانگى چوارى وەزارەتى پێشمەرگە و یەکەى (70 ە 80) دابەشدەکرێت.

هەر بەگوێرەى خشتەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى سبەى چوارشەممە مووچەى هەر یەک لە وەزارەتى ناوخۆ، دارایى، بەڕێوەبەرایەتیى دام و دەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت.

جێگەى ئاماژە پێدانە، ڕۆژى (8)ـى ئایارى (2022) وەزارەتى دارایى و ئابوورى خشتەى مووچەى مانگى نیسانى بڵاوکردەوە و ڕۆژى (9)ـى ئایار بە دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى تەندروستى دەستیپێکرد و ڕۆژى (30) ئایا بە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینى مەدەنى کۆتایی دێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین