یەکەم حاڵەتى تووشبووى تاى خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر ڕاگەیاند، "یەکەم حاڵەى تووشبوو بە نەخۆشى تاى خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا و تووشبووەکە تەمەنى (17)ساڵە."

ئەمڕۆ سێشەممە (10/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، یەکەم توشبووى تاى خوێنەربوون لە هەولێر تۆمارکراو و تێیدا دەڵێت، دوای پشکنین و بەدواداچوونی تیمی پاراستنی تەندروستی دەرکەوت، ئەم هاووڵاتییە خەڵکی شاری هەولێرە و تەمەنی (17) ساڵە، ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایە. 

سەبارەت بەو منداڵە تەمەن دوو ساڵانەى کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە گومانى تووشبوون بەو نەخۆشیەى لێدەکرا، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر دەڵێت، تووشبووە گومانلێكراوەكەی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی راپەڕین پشكنینەكەی دەرچووە و دەركەوت، كە تووشی نەخۆشى خوێنبەربوون نەبووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین