لیژنه‌ى دارایى دوایین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى  بۆ یاساى ئاسایشى خۆراك ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى كۆبووه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى دوایین پێداچوونه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك بكات، كه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق هه‌ر دوو خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ى ئایارى 2022 لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى كۆبووه‌وه‌. فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،  كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ تا دوایین پێداچوونه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان بكات، كه‌ له‌ په‌رله‌مان هه‌ردوو خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه‌.

ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ تاكه‌ پرۆژه‌ یاسایه‌ كه‌ له‌ چوار مانگى رابردوودا له‌ په‌رله‌مان تاوتوێ كراوه‌. مانگێك زیاتره‌ په‌رله‌مانى عێراق هیچ دانیشتنێكى ئه‌نجام نه‌داوه‌ و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دانیشتنێك ئه‌نجام بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین