7.2ملیۆن ئافرەت لە سوریا پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە هەواڵ

نوچەنێت

لە ماوەی 12ساڵەی شەڕی سوریادا زۆرترین قوربانی ئافرەتانی ئەم وڵاتەن، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: 7.2 ملیۆن کچ و ژن لەو سوریا پێویستیان بە هاوکارییە.

رۆژی دووشەممە (9/ئایار/ 2022) ئاژانسی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان، راپۆرتێکی لەبارەی رەوشی مرۆیی لە سوریا بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، لە ئەمساڵدا 14.6 ملیۆن کەس پێویستییان بە هاوکاریی مرۆییە، 7.2 ملیۆن کەس لەو ژمارەیە ئافرەتن. 

بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 2021دا 13.4 ملیۆن و لە ساڵی 2020دا 11.7 ملیۆن کەس پێویستییان بە هاوکاریی مرۆیی هەبووە. 

ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەوەدەکاتەوە، کە بەردەوام دەبن لە داکۆکیکردنی مافی کچان و ژنانی سوریا، لە ساڵی 2021دا لە سوریا هاوکاری 1.1 ملیۆن کەسیان کردووە و لەو بڕە هاوکاری 600هەزار ئافرەت کراوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین