بڕیارى گرتنى عه‌لى حاته‌م له‌ نه‌جه‌فه‌وه‌ ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیارى گرتنى عه‌لى حاته‌م میرى هۆزى دلێم له‌ نه‌جه‌فه‌وه‌ ده‌درێت و ئه‌مڕۆ كه‌سانێك به‌ ناوى یه‌كێتى ئۆپۆزسیۆنى عێراق هه‌ڵوێستى عه‌لى حاته‌م ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ حاته‌م له‌ دۆسیه‌ى تیرۆر تێوه‌گلا بێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ى ئایارى 2022 مسته‌فا دلێمى خۆى به‌ ئه‌ندامى یه‌كێتى ئۆپۆزسیۆنى عێراق ناساندووه‌، باسى له‌و سكاڵایانە كردووه‌، كه‌ له‌سه‌ر عه‌لى حاته‌م سه‌رۆكى هۆزى دلێم له‌ نه‌جه‌ف تۆمار كراون. له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "ئه‌و سكاڵایانه‌ى له‌ دژى عه‌لى حاته‌م سلێمان سه‌رۆكى یه‌كێتى ئۆپۆزسیۆنى عێراق تۆمار كراون، ئامانجى سیاسیان له‌ پشته‌وه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ى سلێمان له‌ پڕۆژه‌ى سیاسى داهاتووى پاشگه‌ز ببێته‌وه‌".

مسته‌فا دلێمى ده‌شڵێ، "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ تۆمه‌تباربوونى سلێمان له‌سه‌ر كرده‌وه‌ سیاسییه‌كان بسه‌لمێنێ".

چه‌ند رۆژێكه‌ چه‌ندان سكاڵا له‌سه‌ر عه‌لى حاته‌م سلێمان تۆماركراون، بۆیە بڕیاری گرتنی دراوە، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى به‌ر له‌ 2014 له‌ ئه‌نبار رۆڵى هه‌بووه‌ له‌ هه‌ندانى چه‌كدارى دژ به‌ حكومه‌تى عێراق. عه‌لى حاته‌م ماوه‌ى هه‌شت ساڵ بوو له‌ به‌غدا دوور بوو، مانگى رابردوو گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین